
دابەشکردنی نەوتی سپی
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستیپێکرد هەر خێزانێک بڕی 100 لیتری پێدرا، سبەیش نەوت دەگاتە عەمبارەکانی سلێمانی و دهۆک، پشکی هەڵەبجەشی تێدایە لەم هەفتەیە دەگوازرێتەوە ناوچە شاخاوییەکان و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی نەوتی عێراق 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی وەک پشکی نەوت و وزەی هەرێمی کوردستان دابین دەکات، ئێستا پرۆسەی گواستنەوەی نەوت لە بەغداوە بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، ئەولەویەت بۆ ناوچە شاخاوییەکانە ئەگەر بەشی کرد لە سەنتەری شارەکانیش دابەش دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئەو داتایەی ئاڤا لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیکەوتووە، 34 ملیۆن و 200 هەزار لیتر پشکی پارێزگاکانی سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجەیە دوای گەیشتنی بە عەمبارەکان دەگوازێتەوە ناوچە شاخاوییەکان و بەسەر خێزانەکاندا دابەش دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگی 8ـی ساڵی ڕابردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان داوای دابینکردنی بڕی 268 ملیۆن و 710 هەزارو 600 لیتر نەوتی سپی کردبوو لە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ، بەڵام ڕەزامەندی لەسەر 50 ملیۆن لیتر بۆ سەرجەم پارێزگاکان دراوە کە بەشی نیوەی خێزانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ناکات نەک چوار پارێزگا کە سەرووی یەک ملیۆن خێزانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی پسوولەی خۆراك كۆتایی دێت