وەزارەتی دەرەوەی عێراق: ئامادەکارییەکان بۆ لوتکەی عەرەبی بەردەوامن
- عێراق
- 20 کانوونی دووەم

کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، لوتکەی عەرەبی پێگەی عێراق و ڕۆڵی کارای لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بەهێزتر دەکات، جەختیش دەکاتەوە کە ئامادەکارییەکان بۆ لوتکەکە بەردەوامن.
وێنە گەورەکە: لوتکەی وڵاتانی عەرەبی کۆبوونەوەی 22 وڵاتی زۆرینە عەرەبی زمانە و ساڵانە لەسەر ئاستی سەرۆککۆمار و پادشای وڵاتان بەڕێوەدەچێت، تێیدا دیارترین ئەو ئاستەنگیی و دەرفەتە هاوبەشانەی ڕووبەڕووی ئەو وڵاتانە دەبێتەوە تاوتوێ دەکرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، بەسەرپەرشتی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە کۆبوونەوەی خولی ئەنجوومەنی وەزارەتی دەرەوە بەڕێوەچووە و تێیدا چۆنیەتی باشترکردنی توانای فەرمانبەران و ئاسانکاریکردنی ڕێکارەکان تاوتوێ کراوە، هاوکات پێداچوونەوەش بە سیستمی کارکردنی وەزارەت بۆ گەرەنتی گەشەپێدانی ڕۆڵی دامەزراوەیی کراوە بەجۆرێک لەگەڵ گۆڕانکاریی و ئاستەنگییەکانی ئێستا بگونجێت.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا کە بڕیارە ئەمساڵ ئەنجام بدرێت گفتوگۆی لەسەر کراوە، کۆی ئەوانەشی گفتوگۆیان لەسەرکراوە بە ئامانجی زیاتر بەهێزکردنی پێگەی عێراق و ڕۆڵی کارایەتی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا.
ئەمەش بزانە: ئاستەنگییەکانی بەردەم فەرمانگە و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی وەزارەتی دەرەوە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە و گفتوگۆ لەسەر چارەسەرە پێویستەکان کراوە، ئەوەش بۆ پتەوکردنی کاری دیپلۆماسی و پشتیوانی لە ڕۆڵی وەزارەت لە هەموو ئاست و بوارەکاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک بەر باڵەخانەیەکی نزیک باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران کەوت
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
عێڕاق وەک ئامادەکارییەک چەکی دژەفڕۆکە بڵاوە پێدەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی عێراق لە کۆبوونەوەدایە