
بەهۆی بەفربارینەوە جووڵەی بازرگانی لەدەروازەی کێلێ وەستاوە
ئاڤا نیوز
لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە شاخەوییەکانی قەزای پشدەری گرتووە و بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ شۆفێرانی دەروازەی کێلێ دروستبووە.
چیرۆکی سەرەکی: تاوەکو ئێستا بەفربارین لە ناوچە سنوورییەکانی قەزای پشدەر بەردەوامە، بەهۆیەوە جووڵەی بازرگانی لەو سنوورە بە تەواوی پەکی کەوتووە و هیچ بارهەڵگرێکیش ناتوانێت جووڵە بکات.
لێدوانی فەرمی: عەباس عەزیز، بەڕێوەبەری گومرگی ڕاپەڕین بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو بەفربارینە چڕەی سنوورەکەی گرتووەتەوە و ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ شۆفێران دروستبووە و دوو ئۆتۆمبێلی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان لە دیوی ئێران وەرگەڕاون و زیانی گیانی نییە، تیمەکانی پاککردنەوەش بەردەوامن لە ڕاماڵینی بەفر و جووڵەی هاتووچۆ زۆر ئەستەم بووە.
مامە بەکر، کارمەندی بەشی بیمەی ئۆتۆمبێل لە دەروازەی کێلێ بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەهۆی بەفربارینەوە ڕێگای سەرەکی دەروازەی کێلێ داخراوە و جووڵەی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لەو سنوورە بە تەواوی وەستاوە.
باکگراوند: دەروازەی کێلێ دەروازەیەکی سنوورییە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، ڕۆژانە سەدان بارهەڵگر کەرستەی بیناسازی و ماددەی پاککەرەوە و چەندین جۆر کەلوپەلی دیکە ئاڵوگۆڕ دەکەن لەگەڵ بوونی هاتووچۆی گەشتیاریش.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دوایین زانیاریی لەسەر مووچەی مانگی پێنج بڵاو دەکاتەوە
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویانداوە
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویانداوە
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش لە ڕێگەی ئاوییەوە دەگەڕێنرێنەوە کوردستان