هێمن لهۆنی: ئەمساڵ وڵاتان خۆیان داوایان كردووە سەردانی ماڵی كوردستان بكەن
- کوردستان
- 20 کانوونی دووەم
هێمن لهۆنی، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیران و ڕێکخەری ماڵی کوردستان لە داڤۆس
ئاڤا نیوز
هێمن لهۆنی، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیران و ڕێکخەری ماڵی کوردستان لە داڤۆس ڕایدەگەیەنێت، بە دەستپێشخەری و پاڵپشتی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ماڵی كوردستانیان لە داڤۆس دروستكرد لەپێناو ئەوەی سەرمایەدارانی كورد بەشێك بن لە پرۆسەی سیاسی و داڕشتنی بڕیاری سیاسی و ئابووری.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ بە بەشداری زیاتر لە 360 سەرکردە و 60 سەرۆکی وڵاتانی جیهان، کۆڕبەندی داڤۆس لە سویسرا دەستی پێکرد. هاوکات هەر ئەمڕۆ ماڵی کوردستان لە داڤۆس کرایەوە، كە بۆ ساڵی دووەمە، كوردستان خاوەنی ماڵی خۆیەتی لە كۆڕبەندەكە.
لێدوانی فەرمی: هێمن لهۆنی، ڕێکخەری ماڵی کوردستان لە كردنەوەی ماڵی كوردستان وتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند:
- پێشتر شاندەکانی هەرێمی کوردستان بۆ داڤۆس تەنیا سیاسیی بوون و كۆبوونەوەی سیاسی دەكرا.
- لە ساڵی پارەوە سەرۆکوەزیران باوەڕی وا بووە کە دەبێت سەرمایەداران بەشێك بن لە کۆڕبەندەکە، بۆ ئەم مەبەستە چەندین دەستپێشخەریی ڕاگەیاندووە بۆ ئەوەی سەرمایەدارانی كورد بەشێك بن لە داڕشتنی بڕیاری سیاسی و ئابووری.
- لهۆنی ئاماژەی بەوەشكرد، ماڵی كوردستان پلان و بەرنامەی گەورەی هەیە بۆ پشتیوانی وەبەرهێنان لە كوردستان و دروستكردنی پەیوەندی گەورەتر بۆ سەرمایەدارانی كورد.
- جیاوازتر لە ساڵی ڕابردوو، ئەمساڵ چەندین وڵات داوایان کردووە سەردانی ماڵی کوردستان بکەن لە داڤۆس، بەوپێیەی باوەڕیان وایە دەتوانن وەبەرهێنان بكەن لە هەرێمی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک