پارتەکەی حەلبووسی بایکۆت دەشکێنێت و دەگەڕێتەوە نێو هۆڵی پەرلەمان

شەیری بکە لە:
پارتەکەی حەلبووسی بایکۆت دەشکێنێت و دەگەڕێتەوە نێو هۆڵی پەرلەمان

محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پارتی تەقەدوم

 

ئاڤا نیوز

فراکسیۆنی "تەقەدوم" کە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات، لە ئەمڕۆ وە بایکۆت دەشکێنێت و بەشداری دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: پێشتر فراکسیۆنی "تەقەدوم" بڕیاریدا بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان نەکات و بەردەوام بێت لە بایکۆتکردن تا ئەو کاتەی بڕگەی دەنگدان لەسەر یاسای لێبوردنی گشتیی دەکرێتە نێو کارنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە.

لێدوانی فەرمی: هەیبەت حەلبووسی ، سەرۆکی فراکسیۆنی " تەقەدوم" لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: دوای ئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق یاسای لێبوردنی گشتی کردە نێو بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانەوە ، تەواوی ئەندامانی فراکسیۆنەکەیان بەشداری دەکات.

باکگڕاوند: کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممە 21-1-2025ـی پەرلەمانی  عێراق 10 بڕگە لەخۆ دەگرێت و گرنگترینیان دەنگدانە لەسەر هەریەکە لە یاسای هەمواری بودجەی گشتی، یاسای باری کەسیێتی ، یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵک و ماڵی داگیرکراو بە فەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە و یاسای لێبووردنی گشتیی. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ