شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی لەبارەی نووسینەوەی کارنامەی کابینەی نوێ کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 21 کانوونی دووەم

سەردانی شاندی تەکنیکی پارتی بۆلای یەکێتی
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی نووسینەوەی کارنامەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان شاندێکی تەکنیکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر سەردانی مەکتەب سیاسی یەکیتی کرد.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ جارێکی دیکە لیژنەی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە، ئەمە دەبێتە چوارەم کۆبوونەوەی شاندی تەکنیکی هەردوولا بۆ پێکهێنانی حکومەت، دوو کۆبوونەوەی سیاسیشیان کردوون، ئەمە جگە لە کۆبوونەوەی دووقۆڵی سەرۆکوەزیران بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: شاندێکی تەکنیکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر سەردانی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد و لە کۆبوونەوەدان لەبارەی تەواوکردنی نووسینەوەی کارنامەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی پەیامنێر: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: ئەمە کۆبوونەوەی چوارەمی شاندی تەکنیکی هەردوولایە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نووسینەوەی ڕەشنووسی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان. دوای ئەم کۆبوونەوەیە هەردوولا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بە یەک پاکێج دەبەنە نێو کۆبوونەوەیەکی سیاسی، ئینجا لەوێ پۆستە باڵاکان یەکلایی دەکرێنەوە، لە هەرسێ سەرۆکایەتییەکە، هەرێم و حکومەت و پەرلەمان و وەزارەتەکان.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، هەردوولا لەسەر زۆربەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت، جێگرەکانی هەردوو سەرۆکی هەرێم و حکومەت، دەسەڵاتی وەزیرەکان، بریکاری وەزیرەکان، پارێزگارەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، لەبارەی دەسەڵاتە ئیداری و داراییەکان ڕێککەوتوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەكەكە: كۆنگرە بڕیاری مێژوویی و گرنگی داوە و بەم زووانە ڕایدەگەیێنین
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووسیا مەراسیمێکی تایبەت بەبۆنەی ساڵیادی جەنگی جیهانی دووەم دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دەگەڕێتەوە بەغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هۆکارەکانی پشت دابەزینی خێرای بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق
8 ئایار
حاڵەتەکانی تووشبوون بە ئایدز لە زیقار بەرز دەبێتەوە
8 ئایار
50 ملیۆن دۆلاری خەڵک بەناوی مامەڵەی دراوی ئەلیکترۆنییەوە مایەپووچ دەکرێت
7 ئایار
لە سنووری هەولێر سەفاری پارکێک دروست دەکرێت
7 ئایار
گەلەریی جەلال عازەبانی لە هەڵەبجە داخرا
2 ئایار
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەكەكە: كۆنگرە بڕیاری مێژوویی و گرنگی داوە و بەم زووانە ڕایدەگەیێنین
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەڵەبجە سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ دابەشکردنی بەشە خۆراک چالاک دەکرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گەڕەکی قڕگەی سلێمانی دوای خزمەتگوزاریی سەرەتایی دەکەن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: لە هەرێمی کوردستان 300 هەزار خانووی زێدەڕۆ هەبوو