
دیمەنی تەقینەوەیەک لە بەغدا، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەهۆی تەقینەوەی کۆگایەکی تەقەمەنی لە ناحیەی تارمیەی بەغدا، سێ کارمەندی هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی و سوپای عێراق گیانیان لەدەستدا هاوکات چوار چەکداری دیکەش برینداربوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە پاشماوەی تەقەمەنی چەکدارانی داعش بەڕووی هێزەی ئەمنییەکان دەتەقێتەوە و دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک سەرباز.
هەر بەگوێرەیی زانیاریی سەرچاوەکە، ڕووداوەکە لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی هاوبەشی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و لیوای 23ی پیادەی سوپا بووە لە قەزی تارمیە لە پارێزگای بەغدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بەهۆی تەقینەوەکە سێ چەکداری ئاسایشی نیشتمانی و سوپا گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش برینداربوون، ئێستا ئەنجوومەنێک بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێنراوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
14 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بەشێکی زۆری پەرلەمانتاران سزا دەدات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فەرمی داوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی لە پەرلەمان دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی عێراق دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن کامێرای چاودێری لە بنکەکانی دەنگدان دادەنێت