هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی لە کۆبوونەوەی پێشوەختەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان یەکلایی دەبێتەوە
- کوردستان
- 22 کانوونی دووەم

دیمەنی نێو هۆڵی پەرلەمانی کوردستان، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی کاتی دانیشتنی پەرلەمان دەستیلەکار کێشایەوە، ئازاد حەمە ئەمین، پەرلەمانتاری یەکێتیی بەپێی ڕیزبەندی تەمەن دەبێتە سەرۆکی کاتی دانیشتن. کاندیدی یەكێتی بۆ سەرۆکی پەرلەمانیش ئاماژە بەوەدەدات کە ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی "لە کۆبوونەوەیەکی پێشوەختەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان، هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی یەکلایی بکرێتەوە."
وێنە گەورەکە: 50 ڕۆژ بەسەر یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕی، بەهۆی نەبوونی ڕێککەوتنی سیاسیی پێشوەختە بۆ جاری سێیەم دانیشتن بە کراوەیی هێڵدرایەوە، محەممەد سلێمان، سەرۆکی کاتی دانیشتن کە پەرلەمانتاری نەوەی نوێیە دووپاتیکردەوە کە چیتر ئەو ئەرکە ڕاناپەرێنێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد سلێمان پەرلەمانتاری نەوەی نوێ، دوای ئەوەی نەیتوانی دانیشتنی پەرلەمان ڕێکبخات، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە دەست لە پۆستی سەرۆکی کاتیی پەرلەمان هەڵدەگرێت و ڕادەستی دەکاتەوە."
لەلایەکی دیکەوە: د.میران محەممەد، یەکێک لە کاندیدانی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "لەگەڵ لایەنەکان ڕێککەوتووین لەسەر ئەوەی بەر دانیشتنی پەرلەمان کۆبوونەوەی سەرۆک فراکسیۆنەکان بکرێت و لەسەر پۆستەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بگەینە بنەمایەکی هاوبەش."
باکگراوند: ڕۆژی 2024-12-2 یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرا، لەو دانیشتنەدا بۆ پۆستەکانی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان 16 پەرلەمانتار لە یەکێتی و پارتی و نەوەی نوێ خۆیان کاندید کرد، بەڵام بەهۆی نەبوونی ڕێککەوتنی سیاسی هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نەکرا و دانیشتنەکە بەکراوەیی هێڵرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە