وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێکی لەبارەی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو دەرکرد
- ڕاپۆرت
- 22 کانوونی دووەم

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان- وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو دەرکرد، بەپێی بڕیارەکان هەر فەرمانبەرێک تەمەنی ببێتە 60 ساڵ خانەنشین دەکرێت جگە لە چەند چین و توێژێک.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی، ئەو کەسانەی لە تەمەنی 60 ساڵیدا خانەنشین ناکرێن بریتین لە مامۆستایانی زانکۆ بە پلەی پڕۆفیسۆر یان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، پزیشکانی دادوەری، پزیشکانی سڕکردن، پزیشکانی دەروونی، ڕاوێژکاران و ڕاوێژکارانی یاریدەدەر لە ئەنجوومەنی شورای هەرێمی کوردستان، فڕۆکەوانانی مەدەنی کە کاردەکەن وەکو کاپتنی فڕۆکە بە شێوەی کرداری و لەکاتی خۆیدا مۆڵەتی کارکردنیان هەیە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی خاڵی سێیەمی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی، تەمەنی خانەنشینیی یاسایی بۆ بەشێک لە فەرمانبەران دەبێت بە 65 ساڵ، کە بریتین لە:
1- ئەو فەرمانبەرەی بەپێی حوکمەکانی یاسای فەسڵکراوانی سیاسی ئیتیحادی ژمارە 24ـی ساڵی 2005ـی هەموارکراو گەڕێنراونەتەوە بۆسەر ڕاژە لەسەر میلاکی حکومەتی ئیتیحادی و دواتر گواستنەوەی ڕاژەیان بۆ کراوە بۆسەر میلاکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
2- ئەو فەرمانبەرەی کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی ئەو شەهیدانەن، کە یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوەکان لە هەرێمی کوردستان - عێراق ژمارە 9ـی ساڵی 2007ی هەموارکراوە، دەیگرێتەوە.
3- ئەو فەرمانبەرەی یاسای ئیمتیازاتی زیندانیکراوە و ڕاگیراوی سیاسیی کوردستانی ژمارە 11ی ساڵی 2011ـی هەموارکراو دەیگرێتەوە.
خانەنشینی ئارەزووماندانە:
سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی خۆیان داوای خانەنشینبوون دەکەن، لە نووسراوەکەدا هاتووە، دەبێت فەرمانبەر تەمەنی 45 ساڵ بێت و 15 ساڵ خزمەتی هەبێت و پێش 03-07-2024 مامەڵەی خانەنشینبوونی کردبێت، بەڵام لە ئێستا بەدواوە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ی ساڵی 2014 پیادە دەکرێت و پێویستە فەرمانبەر تەمەنی 50 ساڵ بێت و 25 ساڵ خزمەتی هەبێت.
تەواوبوونی ماوەی خانەنشینی:
وەزارەتی دارایی دەڵێت، پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاسایی خانەنشینییان هاتووە، دەست لەکارترازاندنیان بۆ بکرێت و بە پێچەوانەوە، ئەو ماوەیەی لەدوای تەمەنی خانەنشینبوون لە کار بەردەوام دەبن، بۆ هیچ مەبەستێک هەژمار ناکرێت و هەموو ئەو مووچە و دەرماڵەی بۆی خەرجکراوە لێی وەردەگیرێتەوە، فەرمانبەری تایبەتمەندیش ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێتەوە.
ماف و شایستەی خانەنشینەکان:
"ئەو فەرمانبەرەی خانەنشین دەکرێت، هەموو ئەو ماف و شایستانەی دەبێت کە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، ژمارە 9ی ساڵی 2014ی هەموارکراو پێی دەدات، ئەگەر هاتوو مەرجە یاساییەکانی شایستەبوونی تێدابێت،" ئەمەش بەپێی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: بەشێوەیەکی کاریگەر لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانمان دا
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: ئێران بەردەوام بێت فەرەنسا بێ وەڵام نامێنێتەوە
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 5 حوزەیران
چەمکی 'کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگ' چییە؟