
خانەنیشیکێک لە کاتی وەرگرتنی مووچەکەی
ئاڤا نیوز
ئەمساڵ هەزاران فەرمانبەر کە هی سێ ساڵ بەیەكەوەن خانەنشین دەبن و ئەو فەرمانبەرانە داوایان لە ئاڤا كردووە بەدواداچوون بۆ وەڵامی پرسیارێكیان بكات؛ دەپرسن ئاخۆ ئەو پلانەی كە ماوەی 10 ساڵە بە هۆی وەستانی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانەوە بۆیان نەگەڕاوەتەوە، بۆیان هەژمار دەكرێت یاخود نا؟
چیرۆكی سەرەكی: بەهۆی ناجێگریی دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان و نەناردنی تەواوی شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن عێراقەوە، زیاتر لە 10 ساڵە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان وەستاوە، ئاڤا بەدواداچوونی بۆ ئەوە كردووە ئاخۆ پلەی ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خانەنشین دەبن پلەی ئەو 10 ساڵەیان دەفەوتێت یاخود بۆیان هەژمار دەكرێت یاخود نا؟
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەكی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەوەی تاوەكو ئێستا هەیە ئەوەیە، ئەو فەرمانبەرانەی كە ئەمساڵ خانەنشین دەبن كە هی سێ ساڵن بەو پلەیە خانەنشین دەبن كە ئێستا هەیانە واتە ئەو پلانەی كە دەبوو لەم 10 ساڵە ڕابردوو بیاندرێتێ دەفەوتێ و بۆ مووچەی خانەنشینییەكەیان هەژمار ناكرێت.
سەرچاوەكە گوتیشی:-
- مامەڵەی خانەنشینبوونی ئەو هەزاران كەسە هەر بە پلەكەی ئێستایان دەكرێت، بەڵام ئەگەر بڕیارێكی تازە بدرێت ئەوا بێگومان دەبێت مامەڵەكانیشیان بگۆڕدرێن و پلەی تازەیان بۆ ببەسترێت.
- لە ساڵی 2012 حاڵەتێكی لەمشێوەیە هەبوو، ژمارەیەكی زۆر فەرمانبەر كە وادەی خانەنشینیان هاتبوو و چەندە ساڵێكیش بوو پلەی وەزیفیان بەرز نەكرابووەوە، مافیان نەفەوتا بەڵكوو ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار دا چەند پلەیان فەوتاوە بۆیان ببەسترێت، ئەگەر بۆ فەرمانبەرانی ئەم سێ ساڵەش كە ئێستا وادەی خانەنشینبوونیان هاتووە بڕیارێكی وابدرێت بێگومان مافیان نافەوتێت.
باكگراوند: ڕۆژی چوارشەممە، 15-1-2025، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بە نووسراوی ژمارە 191 بڕیاری كەمكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵ دا، هاوكات ماوەی خزمەتی لە 15 ساڵەوە بەرز كردەوە بۆ 25 ساڵ بۆ كەسێک كە ئارەزوومەندانە داواكاری خانەنشینی پیشكەش بكات، بەو هۆیەوە ئەمساڵ فەرمانبەرانی سێ ساڵ بەیەكەوە خانەنشین دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی پرسی مووچە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان یەکلادەکاتەوە
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەهای تمەنی بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دابەزاند