
کەناڵی ئاوی پەنەما، فۆتۆ - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی پەنەما دەکات، ئەوەش بە یەکەم جوڵەی دیبلۆماسی دادەنرێت دوای ئەوەی ترەمپ خواستی خۆی بۆ دووبارە کۆنتڕۆڵکردنەوەی کەناڵی ئاوی پەنەما ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: کەناڵی پەنەما لەدوای کەناڵی سوێسی میسر، بە دووەم گرنگترین ڕێڕەوی ئاوی ستراتیژی دەدانرێت، دەکەوێتە ئەمریکای ناوەڕاست و هەردوو زەریای ئەتڵەسی و هێمن پێکەوە دەبەستێتەوە، زیاتر لە 5%ـی هەموو جوڵەی هاتووچۆی ئاویش لە ئاستی جیهاندا بەو ڕێڕەوەدا تێدەپەڕێت، ئەمریکا بە پلەی یەکەم و بە پلەی دووەمیش چین بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی گەورەترین بەکارهێنەری کەناڵەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە پێی ڕۆژنامەی پۆلەتیکۆی ئەمریکی، لەپاڵ پەنەما، وەزیری دەرەوەی سەردانی ژمارەیەک وڵاتی دیکەی ئەمریکای لاتینی دەکات لەوانەش سلڤادۆر، گواتیمالا، کۆستاریکا و دۆمینیکان، دۆسیەی کەناڵی پەنەما و لێشاوی کۆچبەری نایاساییش بۆ ئەمریکا تەوەری سەرەکی سەردانەکان دەبن.
هۆکارە زانراوەکان: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەهۆکاری ئەوەی کەناڵەکە کەوتووەتە ژێر هەژموونی چینەوە، لەوتاری دەستبەکاربوونی سەرۆکایەتیدا جارێکی دیکە نیازی ئەمریکای بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی کەناڵەکە ئاشکراکرد، کە پێشتر و تا ساڵی 1999 واشنتن خۆی ئیدارەی ئەو کەناڵەی داوە و دواتر وڵاتی پەنەما وەریگرتووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی پەنەما دەڵێت، بابەتی کەناڵە ئاوییەکە جێگەی گفتوگۆ لەسەرکردن نییە، بۆیەش لەبارەی لێدوانەکانی ترەمپ لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵایان تۆمارکردووە و وەک هەڕەشە بۆسەر ئاسایش و سەروەری وڵاتەکەیان لە قەڵەمی دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە