ئاڤا بە دواداچوون بۆ بڕیاری دامەزراندنی 500 کەس دەکات لە پارێزگای هەڵەبجە
- کوردستان
- 23 کانوونی دووەم
دیمەنێکی مۆنۆمێنتی پارێزگای هەڵەبجە، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ساڵی ڕابردوو سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەردانی پارێزگای هەڵەبجە کرد و لە میانەی سەردانەکەیدا نۆ داواکاری ئاڕاستەی سەرۆکوەزیران کران و یەکێک لە داواکارییەکان دامەزراندنی میلاک بوو بۆ پارێزگای هەڵەبجە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی سەرۆکوەزیران لە 22-02-2024، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و بەردی بناغەی پردی تووەقووتی دانا، لە 30-06-2024 بۆ دووەمجار سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کردەوە و بەردی بناغەی سایلۆی هەڵەبجەی دانا، لە سەردانی یەکەم داواکاری دامەزراندنی 500 کەس کرا وەکو میلاک و هەر ئەوکات بڕیاری جێبەجێکردنی بۆ دەرکردن.
لێدوانی فەرمی: ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بڕیاری دامەزراندنی 500 کەس وەکو میلاک ڕاستە بەڵام تا ئێستا ناوەکان نەگەیشتوونەتە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە، چاوەڕوانین لەوانەیە ڕۆژی یەکشەممە بگات، لە ئەگەری گەڕانەوەی ناوەکان ئێمە لە ڕێگەی پەیجی فەرمی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە، سەرجەم ناوەکان بڵاودەکەینەوە.
لەلایەکی دیکەوە: کاوە عەلی، جێگری پێشووی پارێزگاری هەڵەبجە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ئەنجوومەنی ڕاژە پێیان ڕاگەیاندووین ناوەکان تەواو کراوە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە و ئەنجوومەنی وەزیرانیش ئاڕاستەی پارێزگای هەڵەبجە دەکات، لە نزیکترین کاتدا دەگاتە دیوانی پارێزگا و کارەکانی تەواو کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی پسوولەی خۆراك كۆتایی دێت