
ئاڤا نیوز
بۆ کۆماری نەڕوخاوو، مەسیحە زیندووەکەی کورد
بۆ 21\1 ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان
ئەی خودایە
چەند ناسك بوو
نێرگزی چەکەرە کردووی
ژێر داروپەردووی زۆرداری
چەندە پەریا و هەست گەرم بوو
بووکی جووانی سەربەخۆیی
ژێر دەواری کوردەواری
کۆمار کۆڵوانەی شەرەفی
پشتی دایکی نیشتمان بوو
خەونی بەرجەستەی کوردان و
سمکۆو مەلیک و پیران بوو
بۆسەر کێڵگەی کەرامەتمان
گریانی خۆشی ئاسمان بوو
قەڵەمی دەستی قوتابی و
گۆچانی دەستی باپیرە و
چاوی هیوای تازە لاو و
خەندەی لێوی هەژاران بوو.
لەوساتانەی مێژووی ڕۆحمان
موکریان مەڵبەندی عەشق و
گەورەبوونی ڕۆحی کورد و
گۆڕی شەهید
گووڵباران بوو
مهاباد
چیدی شار نەبوو
ترپەی دڵی کوردستان بوو
لە مزگەوتی سوور بانگییەدا
لە لوڕستان تاکو ورمێ
لە ئامەد تاکو قامیشلۆو
سلێمانی،
سپێدەی عەشق و هەڵسان بوو
کاتی نوێژی
سەرمەستان بوو.
بۆیە کاتێ
گڕ لەچووار چراش بەردرا
پەتی کینە بەگەردنی
مەسیحەکەی کوردا کرا
خۆر زۆر گریا بەسەرمانا
بۆ دڕانی کەواو سەڵتە و
مورادخانی
سەربەخۆیی لەبەرمانا
لەوکاتەوە
ڕۆژێ نییە هەڵهاتبێ و
بۆم ماتەمە
فرمێسکی لە چاوا نەبێ
زەردەپەڕی ئێوارانیش
لە کانی چاوی کوردستان
دەستنوێژ نەگرێ و
لە عوزرخوواهی تەمەنی
کوورتی کۆمار،
بەشەرمەوە ئاوانەبێ
بەڵێ لالۆ
ڕاستە کۆمار و پێشەوا
لە سەفەرن و
لە چاو ونبوون
بەڵام ڕۆژێ هەردێنەوە
چوونکە خدری زیندەی کورد و
لە دڵی میللەتا زیندوون.
هەڵۆیەکی برینداری
قەت نەسرەوتوون
تۆوی خەونی ئازادین و
چاوەڕێی وەرزی بەهاری
کوردستانی ڕاپەڕیون
بۆ سەوز بوون.
بۆیە لالۆ
گوێ مەگرە لەو دەنگۆیانەی
دەڵێن کەوا
لە زستانی ڕقا تیاچوون.
نانا لالۆ
لە ناو ماڵی
ڕۆحی مێژووی
کووردا خەوتوون.
ماخۆلانێکی پیرۆزن
لەسەرمانا
مژدەی ئاسۆی سبەینێن و
تەمی هەناسەی دەریان و
هاکا ڕۆژێ لەگەڵ باران
بارینەوە بەسەرمانا
بارینەوە بەسەرمانا
ئەبوبەکر کاروانی
سلێمانی
٢٠٢٥/١/٢٣
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: بەشێوەیەکی کاریگەر لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانمان دا
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: ئێران بەردەوام بێت فەرەنسا بێ وەڵام نامێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد