ڕێبوار هادی: هێنانی پێشنیازێک لەلایەن حکومەتەوە بۆ پەرلەمان پێشێلی یاسا و دەستوورە
- عێراق
- 25 کانوونی دووەم
دکتۆر ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، هێنانی پێشنیازێک لەلایەن حکومەتەوە بۆ پەرلەمان پێشێلی یاسا و دەستوورە و ئاماژەیە بۆ پاشگەزبوونەوەی حکومەت لەو ڕێککەوتنەی سەربارەت بە هەمواری یاسای بودجە کرابوو.
وێنە گەورەکە: دوای چەندین دانیشتن و کۆبوونەوەی چڕ، لەماوەی ساڵی 2024 حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێککەوتن لەسەر هەموارکردنەوەی ئەو ماددەیەی پەیوەستە بە نەوتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا، بڕگەی (ج) لە ماددەی 12ـی یاسای بودجە هەموار بکرێتەوە. بەڵام لە دانیشتنی ڕۆژی 21ی ئەم مانگە بەهۆی پێشنیازێکی نوێنەری حکومەت لە پەلەمان ئەو بڕگەیە لە خشتەی کاری پەرلەمان دەرهێنرا.
بۆچی گرنگە: بەگوێرەی هەمواری بڕگەی (ج) ماددەی 12 لە یاسای بودجە، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان لە 6 دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد دەکرێت، لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیارە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ دەستپێبکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق لە میانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 12:00ی ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: لە ڕووی یاسایی و دەستوورییەوە حکومەت پێشێلی یاسا و دەستووری کرد بە ناردنی ئەو پێشنیازە. بەپێی دەستوور ئەنجوومەنی وەزیران مافی ئەوەی هەیە پرۆژە یاسا بنێرێت، ئەو پێشنیازەش حکومەت ناردویەتی بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران. حکومەت بە هیچ جۆرێک مافی ئەوەی نییە پرۆژە یان پێشنیاز بنێرێت، بەڵکو ئەمە کاری ئەنجوومەنی وەزیرانە، پێشنیازیش کاری پەرلەمانە نەک کاری حکومەت.
پێدراوە ڕاستییەكان: بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هەر پێشنیازێک پێشکەش بە لیژنەی تایبەتمەند دەکرێت، دەبێت بە لایەنی کەم 24 کاتژمێر بەر لە دەنگدان ئەو پێشنیازە پێشکەش بەو لیژنەیە بکرێت. لە کاتێکدا پرۆژە یاساکە لەناو پەرلەمان بوو، لە کارنامەی دانیشتنەکە بوو دەنگی لەسەر بدرێت.
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: بە گوتەی ڕێبواری هادی هێنانی ئەو پێشنیازە پەشیمان بوونەوە بوو لەو پرۆژەیاسایەی کە پێشتر ناردبووی و کاری لەسەر کرابوو، بە ڕوونی دیاربوو کە پەشیمان بووەتەوە، چونکە ڕێککەوتنی لەسەر کرابوو لەنێوان لایەنە سیاسییەکان تەنانەت لە لیژنەی یاسایی دەنگی لەسەر درابوو.
چارەسەرەکان: ئەم بابەتە پێویستی بە لێکتێگەیشتنێکی نوێ هەیە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بابەتە دەبێت پێداگر بێت و زۆر بە ڕاشکاوانە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی قسە بکات کە ئەو بابەتە ڕێککەوتنی پێشوەختەی لەسەر کراوە ناکرێت هەموو ڕۆژ لەسەر ئەو بابەتە ڕێککەوتن بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 4 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی ژینگەی سلێمانی 27 کەس بەهۆی ڕاوە ماسییەوە دەستگیر دەکات
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووشەکێک بەر باڵەخانەیەکی نزیک باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران کەوت