
ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشکردنیان بەسەر فەرمانبەران، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی شارەوانی بەردەوامە لە وردبینیکردن بۆ فۆرمی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەر و هێزە ئەمنییەکان، بەم زووانە قۆناغی سێیەمی ناوەکان ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیە فۆڕمی زیاتر لە 180 هەزار فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند بکرێت و وەزارەتی شارەوانیش سەرقاڵی پێداچوونەوە و وربینیکردنە لە فۆڕمەکانی قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی.
لێدوانی فەرمی: سهربهست مهولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دەست بە وردبینیکردن بۆ وەزارەتەکانی ئەوقاف، تەندروستی، کشتوکاڵ، خانەنشینان کراوە، بەشێکی زۆری فۆرمەکانیان تەواو بووە، لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەکرێن و وەک قۆناغی سێیەم ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێن.
ژمارەکان وا دەڵێن: پێشتر ئاڤا میدیا ئاشکرایکرد کە دیارترین ئەو وەزارەتانەی وردبینی لە فۆرمەکانیاندا کراوە ئەمانەن:
- وەزارەتی پەروەردە 94 هەزار فۆرم.
-وەزارەتی ناوخۆ 65 هەزار فۆرم.
- وەزارەتی خوێندنی باڵا 18 هەزار فۆرم.
- وەزارەتی پێشمەرگە 13 هەزار فۆرم.
باکگراوند: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستیپێکرد، نزیکەی 300 هەزار کەس زەویان پێ دەدرێت، لە قۆناغی یەکەمدا زیاتر لە 15 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان زەوییان وەرگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 13 خولەک لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئاژەڵ بۆ بەغدا قەدەغە دەکرێت
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 59 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانێتیی کوردستان دیبەت لە هەولێر بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر و تاران ڕێککەوتنێکی نۆ خاڵیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد