
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
هەموارێکی تازە بۆ یاسای بودجە و دیاریکردنی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام گفتوگۆی پێشوەختەی لەسەر نەکراوە و لیژنەی دارایی گفتوگۆی لەسەر پەسەندکردنی نەکردووە.
وێنە گەورەکە: هەولێر و بەغدا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان لە 6 دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد بکرێت، لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتیی بەشێکی لایەنە شیعەکان دانیشتنەکە هەڵگیرا و حکومەتی عێراق هەموارێکی نوێ ناردووە.
لێدوانی فەرمی: دارا سێکانانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای گوت، " لەم هەموارە نوێ عێراق داوا دەکات تەواوی بەرهەمە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەوانەوە سەرپەرشتی بکرێت، ئەمەش گفتوگۆی لەسەر نەکراوە و لیژنەی دارایی پەسەندی نەکردووە."
باکگراوند: لە 19ـی ئەم مانگە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مەحموود مەشهەدانی و بە ئامادەبوونی 167 ئەندام پەرلەمان کۆبووەوە و بڕیاربوو لەبڕگەی دووەم دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە بە دیاریکراوی تێچووی گواستنەوە و دەرهێنانی نەوت بدرێت، بەڵان بەشێکی زۆری پەرلەمانتاران بە تایبەت پەرلەمانتارە شیعەکان هۆڵی کۆبوونەوەکەیان جێهێشت و دەنگی لەسەر نەدرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- بزنس
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دوایین زانیاریی لەسەر مووچەی مانگی پێنج بڵاو دەکاتەوە
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویانداوە
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئـێران و ئیسرائیل: بەشێک لە درۆنەکان لە عێراق ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون