پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرەكەی سەرەڕای خانەنشینبوونیان دەسەڵاتی واژۆكردنی مامەڵەكانیان بۆ درێژدەکرێتەوە
- کوردستان
- 27 کانوونی دووەم

دیمەنی پارێزگای هەڵەبجە. فۆتۆ - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بڕیاری خانەنشینکردنی ژمارەیەکی زۆر لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بووە هۆی درووستبوونی بۆشایی لە پۆستە ئیدارییەکان، پارێزگار و جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە پێی بڕیارەکە خانەنشین بوون، بەڵام بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ، دەسەڵاتی واژۆکردنیان بۆ ماوەی مانگێک بۆ درێژ کرایەوە.
چیرۆكی سەرەكی: هەریەك لە پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرەكەی، بەپێی بڕیاری نوێی وەزارەتی دارایی، لە كۆتایی ساڵی ڕابردووەوە خانەنشین بوونە و هیچ دەسەڵاتێكیان نەماوە، بەڵام بە بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، تاوەكو 2025-1-31 دەسەڵاتی واژۆكردن و ڕاییكردنی مامەڵە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگاكەیان بۆ درێژكراوەتەوە و دوای كۆتاییهاتنی ئەو وادەیەش نازانرێت چارەنووسی وەزیفی و دەسەڵاتە كارگێڕییەكانیان چی بەسەردێت.
زانیاری بەدەستهاتوو: ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لەدایكبووی ساڵی 1963ـە و ئێستا تەمەنی 62 ساڵە، شاهێن حەمە ڕەزا، جێگری پارێزگاریش، لەدایكبووی 1964ـە و ئێستا تەمەنی 61 ساڵە، بەگوێرەی بڕیارە نوێیەكەی وەزارەتی دارایی كە تەمەنی خانەنشینی بۆ 60 ساڵ كەمكردەوە، هەردووكیان لەڕووی یاساییەوە خانەنشین بوون و لەڕێككەوتی 2024-12-31ـەوە، دەسەڵاتی واژۆكردنی هیچ نووسراوێكیان نەماوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەو پێیەی هەڵەبجە هێشتا بەفەرمی نەبۆتە پارێزگا، پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرەكەی، پۆستێكی باڵا نییە تا بە تەوافقی سیاسی و بەدەر لە ڕێسا و یاساكانی خزمەتی فەرمانبەری دابنرێت و لە مەرجی تەمەن بەدەر بێت، بەڵكو ئەو كەسەی لەو پۆستە دادەنرێت، هەمان مامەڵەی فەرمانبەرێكی ئاسایی لەگەڵ دەكرێت و هەمان یاسای خانەنشینبوونی فەرمانبەران دەیانگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: شاهێن حەمە ڕەزا، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بەپێی بڕیارە نوێیەكەی وەزارەتی دارایی، لە 2024-12-31ـەوە خانەنشین كراوین و هیچ دەسەڵاتێكی ئیداریمان نەماوە، بەڵام بە فەرمانێكی وزاریی وەزارەتی ناوخۆ، دەسەڵاتی ڕاییكردنی مامەڵەكان تاوەكو 2025-1-31 بۆمان درێژكراوەتەوە.
ڕوونیشی كردەوە، هیچ باسوخواسێك بۆ پڕكردنەوەی شوێنەكانیان باس نەكراوە و خۆیشیان چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانن كە چارەنووسیان یەكلابكاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی پسوولەی خۆراك كۆتایی دێت