
مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنى ڕاژەى گشتى، تەواوبوونى ڕێککارەکانى دامەزراندنى 500 کەس بە شێوەى گرێبەست، بۆ فەرمانگەکانى سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە ڕادەگەیهنێت.
وێنە گەورەكە: لەسەر فهرمانى سەرۆكوەزیران، مهسرور بارزانى لەپێناو دابینکردنى میلاکى پێویست بۆ دامودەزگهکانى سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە، بە مەبەستى باشتر ڕاییکردنى کاروبارى هاووڵاتیيان، بڕیاردرا بە دامەزرانی 500 كەس بەشێوەی گرێبەست.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، وێنەیەک لە فەرمانى ڕەزامەنديى سەرۆکایەتيى ئەنجوومەنى وەزیران، تایبەت بە دامەزراندنى 500 كەس بۆ کارى پێویست ئاراستەى ئەنجوومەنى ڕاژەى گشتى کراوە و لە ئێستادا زانیاريى پەیوەست بە شوێنى دەوامى فەرمى 500 کەسەکە لەلایەن ئەنجومەنى ڕاژەى گشتى بە فەرمى ڕەوانەى پارێزگاى هەڵەبجە دەکرێت بەمەبەستى جێبەجێکردنى ڕێکارە کارگێڕییەکانى پەیوەندیدار بە دامەزراندنیان، پاڵپشت بە پێى ڕێنمایيى ژمارە (10)ـی ساڵى 2019.
زانیاریی زیاتر: 48 کەس لە کۆى ئهو 500 فەرمانبەره، کەسوکارى پلەیەکى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانن و لە سیستەمى خاڵبەنديى گشتى، خاڵى تایبەتیان بۆ دیارى کرابوو، وێڕاى ئەوەى ڕەچاوى (یاساى ماف و ئیمتیازاتى کەمئەندام و خاوەنپێداویستيى تایبەت) ژمارە (22)ى ساڵى 2011ـش کراوە، بە تەرخانکردنى ڕێژەى 5% لە تێکڕاى وەزیفەکان بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، بە شێوازێک (25) کەس لە کۆى (500) دەرچوو و خاوەن پێداویستيى تایبەتن و بە سیستەمى کۆتا دەرچوون.
ئەوەش بزانە: دەرچووان بەپێى پێداویستيى فەرمانگەکانى سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە، 45 جۆر وەزیفەى گشتى لەئەستۆ دەگرن، بە شێوازێک بڕوانامە و بوارى پسپۆرییان لەگەڵ جۆرى کار و ناونیشانى وەزیفییان دهگونجێت و هیچ دەرچوویەک بە ئەرکێک هەڵناستێت لە بوارى پسپۆڕيى خۆى نەبێت بە پێى بڕوانامەکەى.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر هاووڵاتییەک خانوو لەناوەندی کۆڵانێکدا دروست دەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بریارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا فێڵی بەشێک لە کۆمپانیاکان بەناوی حەجەوە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟