بزووتنەوەی گۆڕان بە دوو ئاڕاستەی جیا ئامادەكاری بۆ كۆنفڕانس دەكات
- کوردستان
- 27 کانوونی دووەم

لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و داخستنی دەرگای گردی زەرگەتە لەلایەن کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، بزووتنەوەکە دابەش بوو بۆ دوو بەرە، ئێستا هەردوو بەرەکە بە جیا ئامادەکاری دەکەن بۆ بەستنی کۆنفڕانسی ناوخۆیی بزووتنەوەکە.
چیرۆکی سەرەکی: باڵی كوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان كە مەكۆی سەرەكیی بزووتنەوەكەی لێیە و دانای ئەحمەد مەجید، ڕێكخەری گشتییە، سەرقاڵی ئامادەكارییەكانە بۆ بەستنی كۆنفڕانس كە بەگوێرەی زانیارییەكانی ئاڤا هەفتەی داهاتوو دەبەسترێت، وەك ئەوەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق داوای لێكردووە، باڵی گردی زەرگەتەش بە ئاڕاستەیەكی جیا ئامادەكاری دەستپێكردووە.
لە لایەکی دیکەوە: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا، باڵی گردی زەرگەتەش بەجیا ئامادەكاری بۆ بەستنی کۆنفڕانس دەستپێكردووە، بەشێك لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بەسەرۆكایەتیی چیا نەوشێروان مستەفا، دەستیان بە ئامادەكاری بۆ بەستنی كۆنفرانس كردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیای فەرمیی باڵی كوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان، بڵاویكردووەتەوە، دانای ئەحمەد مەجید، ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان گەڕی كۆبوونەوە و بەسەركردنەوەی لەگەڵ هەڵسووڕاو و كادیرانی بزووتنەوەكە دەستپێكردووە و دوایین ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنفرانس تاوتوێ كراون.
زانیاریی تایبەت: میدیاكارێكی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، هەرچەندە پرسی شەرعیبوونی ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ماوەیەكە یەكلابۆتەوە، بەڵام ئەمڕۆش كۆمیسیۆن كۆتایی بەو پرسە هێنا و بەفەرمی وەڵامی دانای ئەحمەد مەجیدی دایەوە كە كۆنفرانس ببەستن. ڕاشیگەیاند، هەفتەی داهاتوو كۆنفرانسەكە دەبەسترێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت