بیڵ گەیتس، خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت
ئاڤا نیوز
بیڵ گەیتس، گەورە ملیاردێری جیهانی و خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هۆشداریی دەدات لەوەی کە لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا پەتایەکی دیکە، هاوشێوەی پەتای کۆڤید19 – کۆرۆنا، بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گەیتس، کە لە داڕشتنی سیاسەتە تەندرووستییە جیهانییەکاندا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە، هۆشداری دەدات لەوەی کە جیهان ئامادەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتا نوێیە نییە و ئەمەش مایەی نیگەرانییەکی زۆرە.
ئەو پێشتریش چەندین جار هاواری ئەوەی لێ هەستاوە کە جیهان ناتوانێت وەک پێویست ڕووبەڕووی پەتاکان ببێتەوە؛ ئەو ناتەباییەکانی جیهان لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە نموونە دێنێتەوە و دەڵێت جیهان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی لەناکاو ئامادە نییە.
لەلایەکی دیکەوە: گەیتس دەڵێت، جیهان بەراورد بە ساڵی 2020 کە کۆرۆنا بڵاو بوویەوە ئامادەترە، بەڵام هێشتا زۆری ماوە بتوانێت بە تەواویی ئامادە بێت و لە ڕاستیشدا هیچ ئامادە نین.
ئەمەش بزانە: ئەو ساڵی 2022 کتێبێکی بە ناونیشانی 'چۆن پێشبینیی پەتای داهاتوو بکەین؟' بڵاو کردەوە و تیایدا داوایکرد سیاسەتی بەهێزتری کەرەنتینە دابڕێژرێت و وەبەرهێنانی زیاتر لە چاودێرییکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان و توێژینەوە لە بواری ڤاکسیندا بکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان