تورکیا و عێراق لەسەر چەند دۆسیەیەک گەڕێکی دیکەی دانووستان دەستپێدەکەنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 ئازار

وێنەی كۆبوونەوەكە- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
بڕیارە مانگی داهاتوو تورکیاو عێراق لەبەغدا گەڕێکی دیکەی دانووستاندن ئەنجام بدەن لەسەر ئاسایشی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات، هاوکاری لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی چالاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، دۆسیەی ئاوو وزە، هاوکاری لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: پەکەکە نەک تەنیا بۆ تورکیا، بۆ عێراقیش کێشەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق و تورکیا دوو بەڵگەنامە ئامادە دەکەن لەسەر ئاسایشی سنوورەکان و پەیوەندی دووقۆڵی، لە کۆبوونەوەی مانگی داهاتوو لەبەغدا گفتووگۆی لەسەر دەکەن و لەسەر بنەمای بەڵگەنامەکانپلانی کاری هاوبەش دادەنرێت.
زانیاریی زیاتر: لەپەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە، باسی ئامادەکارییەکانی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیایان بۆ عێراق کرد.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەگوتەی چەند سەرچاوەیەک بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا پەیوەستە بە کۆمەڵێک دۆسیەوە کە تاوەکو ئێستا لەسەر نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق، وەکو دۆسیەکانی پەکەکە، ئاو و وزە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی نەوتی ئێران: دوو کۆگای سووتەمەنی لە تاران کرانە ئامانج