
ئەپی دیسپیک
ئاڤا نیوز
نە شەڕی بازرگانی دۆناڵد ترەمپ لە ماوەی سەرۆکایەتی لە ساڵی 2017 بۆ 2021 و نە سنووردارکردنی بازرگانی چین لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا نەیانتوانی ئامانجە تەکنەلۆژییەکانی چین لە جیهان ڕابگرن.
چیرۆکی سەرەکی: چین توانی لە ڕێگەی کۆمپانیای دیپسیکی ژیریی دەستکرد گەڕێکی دیکەی کێبڕکێ ئابوورییەکەی لە ئەمریکا بباتەوە. دیپسیکی چینی بازاڕی ژیریی دەستکردی بە چات جپیتی و کۆمپانیاکانی ئەمریکا چۆڵ کرد و بە بەهای 600 ملیار دۆلار زیانی بە بازاڕی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە گەیاند.
دیپسیک چییە؟
ئەپێکی ژیریی دەستکردە و لەلایەن کۆمپانیای دیپسکی چینییەوە بەرهەمهێناوە، لە ئەمریکا و بەریتانیا دەبێتە یەکەمین ئەپی بێبەرامبەر و لە هەفتەی یەکەمییەوە زۆرترین جار لە بازاڕە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو وڵاتانە داونڵۆد کراوە.
ئەپەکە لە هاوینی 2023ـەوە لە چین بەردەست بوو، بەڵام ئەم مانگە لە ئەمریکا خرایەڕوو و لەم چەند ڕۆژەشدا ناوبانگەکەی تەقییەوە. کۆمپانیاکە دەڵێت تەنیا 5 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری لە دروستکردنی ئەپەکە خەرج کردووە، کە ئەمەش پارەیەکی زۆر کەمە.
زانیاریی زیاتر: خاڵی سەرکەوتنی دیپسیک کەمی تێچووی داتاکانییەتی بەراورد بە ڕکابەرەکانی وەک ئۆپن ئەی ئای و ئنسرۆپیک و چەندانی تر، کە بەنزیکەی شەش ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە مۆدێلەکەیدا کراوە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمترە لەو ملیارەها دۆلارەی کە ڕکابەرەکانی خەرجیان کردووە.
لێدوانی فەرمییەکان:
- دۆناڵد ترەمپ لەمبارەیەوە دەڵێت: ئەم هەنگاوەی چین بۆ ئەمریکا ئەرێنییە، ئەگەر تۆ بتوانیت بە هەرزانتر کاربکەی، بتوانیت بە کەمتریش هەمان ئەنجامت دەستبکەوێت، پێم وایە ئەمە شتێکی باشە بۆ ئێمە.
- سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Open AIی ئەمریکی کە خاوەنی چات جی پی تییە و تەنیا ساڵی ڕابردوو 5 ملیار دۆلاری خەرج کردووە، وەسفی دیپسیک دەکات و دەڵێت: خزمەتگوزاری کۆمپانیاکە سەرنجڕاکێشە، هەبوونی رکابەرێکی نوێش بە جۆشە، بەڵام پێموایە هێزی گەورەی تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکردی ئێمە کلیلی سەرکەوتنی کۆمپانیاکەمانە و نیگەرانی پێشکەوتنی دیپسیک نیین، ئەمریکا وەک لایەنێکی باڵادەست لە گۆڕەپانەکەدا دەمێنێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: ئەم جووڵەیەی چین لە کاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دا بە بڕی 500 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە کەرتی تایبەتدا بکات بۆ پەرەپێدان بە ژیریی دەستکرد لە وڵاتەکەیدا، ئامانج لەم بڕیارەشی بۆ ئەوە بوو ئەمریکا لە کێبڕکێی وڵاتانی ڕکابەری ژیریی دەستکرد زیاتر پێشبکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبا لە ئیسپانیا و پورتوگال کوژایەوە
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین ئاگربەستی کاتی و گشتگیر لەگەڵ ئۆکراینا ڕادەگەیەنێت
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لەوانەیە زێلینسکی دەستبەرداری کریمیا بێت
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باکوور ناردنی هێزی سەربازی بۆ ڕووسیا پشتڕاست دەکاتەوە
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن