لە کەرکووک پزیشکێک هەوڵ دەدات بە سەرخۆشی نەشتەرگەری بۆ نەخۆشێک بکات
- تەندروستی
- 29 کانوونی دووەم

نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکووک
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە دکتۆرێک بەسەرخۆشی چووەتە نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکووک تاوەکو نەشتەرگەری بۆ نەخۆشێک ئەنجامبدات، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی نەخۆشخانەکەوە ڕێگەی پێنەدراوە بچێتە ژوورەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە نێو نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکووک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: یەکێک لە دکتۆرەکان ئەمڕۆ بڕیار بوو نەشتەرگەری بۆ نەخۆشێک ئەنجامبدات لە نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکووک، بەڵام دواتر هاوپیشەکانی هەستیان پێکردووە سەرخۆشە و ڕێگریان لێکردووە، بەمەش ڕێگە نەدراوە نەشتەرگەرییەکەی ئەنجام بدات.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە دەڵێت: دوای ڕێگریکردن لە دکتۆرەکە دکتۆرێکی پسپۆری دیکە دێت نەشتەرگەرییەکە بۆ نەخۆشەکە ئەنجام دەدات، دکتۆرە سەرخۆشەکەش لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەی ئازادیی لە کەرکووک سكاڵای لەسەر تۆمارکراوە و لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە پێکهێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ