
كەركووک- وێنە: INA
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ جاری دووەم سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی کەرکووک دەکات سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ کاتژمێر 03:00ـی دوانیوەڕۆ لە بەغدا، کۆبوونەوەی سوودانی و لایەن و پێکهاتەکانی کەرکووک بەڕێوەدەچێت، هەشت لایەنی براوەی کەرکووک پڕۆژەی خۆیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک ئاراستەی سەرۆکوەزیران دەکەن.
بۆچی گرنگە: نزیکەی سێ مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق تێپەڕ دەبێت، تاوەکو ئێستا بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان ئەنجووومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبوونەوەی نەکردووە.
لێدوانی فەرمی: "سەرجەم لایەنەکان پڕۆژە و داواکاری خۆیان دەبەنە سەر مێزەکەی سوودانی، هەمووانیش داوای پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەکەن، تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک لە داواکاری خۆی پاشەکشەی نەکردووە."حەسەن مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک وای بە ئاڤا نیوزی گوت.
لەلایەکی دیکەوە: شەوی ڕابردوو بەشێکی لایەنە سوننەکان لە ماڵی خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە خەنجەر ئاماژەی بەوەدا "نزیکین لە ڕێککەوتن لەسەر پۆستەکانی پارێزگای کەرکووک."
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە