لیژنەی فەتوا: دانانی مەرجی غەرامە لە کاتی پەشیمانبوونەوە لە مامەڵەکان دروست نییە
- کوردستان
- 29 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێ، دانانی مەرجی غەرامە لەکاتی پەشیمانبوونەوە لە مامەڵەکان دروست نییە و حەرامە.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان بووەتە نەریت بەتایبەت لە نووسینگەکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و نووسینگەکانی عەقارات و فرۆشتنی خانووبەرە، لە کاتی نووسینی هەر مامەڵەیەک و گرێبەستێکی فرۆشتنی ماڵ و موڵک یان ئۆتۆمبێل لەو نووسینگانە مه‌رجی ئه‌وه ده‌نووسرێت ئەگەر هه‌ر یه‌كێك له كڕیار یان فرۆشیار په‌شیمان بێته‌وه ده‌بێت بڕێك پاره بدات به لایه‌نی به‌رامبه‌ری.
لێدوانی فەرمی: ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان لەبارەی دروستی ئەو مامەڵانە لە ئیسلامدا، دەڵێت، " ئەو مامەڵانە حەرامن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەبارەت بەوەی ئەگەر هه‌ردوو لایه‌ن دوای په‌شیمان بوونه‌وه به ڕه‌زامه‌ندی خۆیان ئه‌و بڕه پاره‌یه بدەنە به‌رامبه‌ره‌كه‌یان، ئەمەشیان هەر حەرامە؟ ئەنجوومەنی فەتوا بۆ وەڵامی ئەم پرسیارەیان دەڵێت: ئه‌گه‌ر لایه‌نێك سوور بوو له‌سه‌ر ڕاییکردنی مامه‌ڵه‌كه، یانی لەکۆڵ بوونەوە، ئەوا بۆ وه‌رگرتنی ئه‌وه بڕه پاره ده‌رچه‌ی شه‌رعی ئه‌وه‌یه کە سه‌ر له‌نوێ كڕیاره‌كه به فرۆشیارهكهی بفرۆشێته‌وه به‌كه‌متر یان زیاتر.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی کرێی نووسینگەش، کە لەناو خەڵکا پێی ئەڵێن "دەڵاڵی"، ئەنجوومەنی فەتوا بۆ ئەوەش ئاوا وەڵامی هەیە و دەڵێت: له كاتی په‌شیمانبوونه‌وه‌ی كڕیار یان فرۆشیار و قبووڵكردنی په‌شیمانبوونه‌وه‌كه، دروسته نووسینگه‌كه كرێی ده‌ڵاڵی خۆی وه‌ربگرێت، مه‌گه‌ر په‌شیمانبوونه‌وه‌كه له مه‌جلیسی مامه‌ڵه‌كه‌دا بێت یان مه‌رجی په‌شیمانبوونه‌وه‌یان له نێوانیاندا د‌یاریكردبوو، به كه‌متر له سێ ڕۆژ پهشیمانبوونهوەش له‌و كاته‌دا نابێت كرێی ده‌ڵاڵی وه‌ربگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک