نارین بڕیار، خانمە كوردی دانیشتووی ئەمریكا
ئاڤا نیوز
خانمێكی كوردی دانیشتووی ئەمریكا بۆ پۆستی قایمقامی شارێكی ویلایەتی واشنتن بەربژێرە و بە بەرزكردنەوەی دروشمی عەقارات بە نرخی گونجاوتر و پاڵپشتیكردنی كۆمپانیا لۆكاڵییەكانی ویلایەتەكەی، خەونی سەركەوتنی هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نارین بڕیار، خانمێكی كوردە لە هەڵەبجە لەدایكبووە و هەر لە منداڵییەوە لە ئەمریكا دەژی، ئێستا بۆ پۆستی قایمقامی شاری ویلایەتی واشنتۆن بەربژێرە.
لێدوانی فەرمی: نارین لە ئەكاونتی فەرمی خۆی ڕاگەیاند:
- ئامانجمە ببم بە قایمقامی شاری بێڵیڤیو، بۆئەوەی نرخی زەویوزار و خانوو لەو شارە گونجاو بێت و هانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی دەدەم و پاڵپشتی كۆمپانیا لۆكاڵییەكان دەكەم.
- دركم بەوە كردووە كە بڕیارە حكومییەكان چەند كاریگەریی قووڵیان بەسەر ژیانی خەڵك و دەستەبەركردنی خۆشگوزەرانی هەیە، بە تەواوی ئەوە فێربووم بە سەركردایەتی بەواتای هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتیی ڕەوشتی دێت لەپێناو بەرگریكردن لە خەڵك و بەرزكردنەوەی توانای لێهاتوویی تاكەكان.
ئەمەش بزانە: ئەو شارەی نارین خۆی تێدا كاندید كردووە، چەندین كەسایەتی ناوداری هاوشێوەی (بیڵ گەیتس) خاوەنی مایكرۆسۆفت و (جێف بیزۆس) سەرمایەداری جیهانی و خاوەنی ئەمازۆن لێی دەژین.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی پسوولەی خۆراك كۆتایی دێت