
دابەشکردنی نەوتی سپی. وێنە - سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو لە سنووری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، ئەمڕۆ لە پێنجوێن دابەش دەکرێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەگاتە هەڵەبجە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی نەوتی عێراق 26 ملیۆن و 300 هەزار لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە تەرخانکردووە، لەو بڕە پێنج ملیۆن و 250 هەزار لیتر نەوت بۆ ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەیە، هەر خێزانێک 100 لیتری پێدەدرێت.
لێدوانی فەرمی: سەلام عومەر، ئەندامی لیژنەی دابەشکردنی سووتەمەنی لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە ئاڤای گوت، "لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە پرۆسەکە لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەستپێدەکات، هەوڵدەدرێت سەرجەم خێزانەکانی ئەو سنوورانە سوودمەند ببن."
ئەمەش بزانە: وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان داوای بڕی 268 ملیۆن و 710 هەزارو 600 لیتر نەوتی سپی کردبوو لە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ، بەڵام ڕەزامەندی لەسەر 50 ملیۆن لیتر بۆ سەرجەم پارێزگاکان دراوە کە پشکی %19ـی خێزانەکانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە