ئاڤا نیوز
ڕێباز حەملان، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان شاندی هەرێمی كوردستان و عێراق ئاشكرا دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: دوێنێ پێنجشەممە 2025-1-30 شاندێكی هەرێمی كوردستان بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و مووچە و پاداشتی خانەنشینان و چەند پرسێكی دیكە و كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق گەیشتنە شاری بەغدا و نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ ماوەی دوو كاتژمێر لە هۆتێل بەغدا لە شاری بەغدا كۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:
- كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ ئەرێنی بوو و تەنیا باس لە دوو بابەت كرا ئەوانیش بریتی بوون لە مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و مووچە و پاداشتی خانەنشینان، جگە لەو دوو بابەتە باسی هیچ بابەتێكی دیكە نەكرا، مووچەی مانگی یەك دەكرێت بە بنەما بۆ تەواوی مانگەكانی ئەمساڵ
- لە كۆبوونەوەكەدا هەندێك وردەكاری و تێبینی سەبارەت بە لیستی خانەنشینان هەبوو، حكومەتی عێراق خانەنشینیی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە 1-1ی ئەمساڵەوە جێبەجێ دەكات بەڵام ئەوەی 1-7ی ساڵی ڕابردوو هەرێمی كوردستان كردوویەتی لەسەر داهاتی خۆی داویەتی و بەمشێوەیەش بەردەوام دەبێت، بە هۆی ئەو وردەكارییەوە بەشی دووەمی كۆبوونەوەكەی سبەی تەواو دەكرێـت.
- كاتژمێر (8:00)ی سبەی شەممە، لەنێو وەزارەتی دارایی عێراق كۆبوونەوەیەكی دیكە لەنێوان شاندی هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت و تەواوكاری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا