
نەخۆشخانەی شەهید ڕەئووف بەگ
ئاڤا نیوز
سەگێکی بێلانە پەلاماری کارمەندێکی نەخۆشخانەی شەهید ڕەئووف بەگ دەدات لە شارەزوور و دەنگدانەیەوەکی زۆری لە سۆشیال میدیادا بەدوای خۆیدا هێناوە.
وێنە گەورەکە: دیاردەی پەلاماردان و گەستن لەلایەن سەگی بێلانە لە شەقام و كۆڵانەكانی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە، هەرچەندە چەندین شەڵتەری تایبەت بە کۆکردنەوەی سەگی بێلانە هەن، بەڵام تاوەکو ئێستا مەترسیی پەلاماردانیان بنبڕ نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: کەمال تاوگۆزی، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید ڕەئووف بەگ بە ئاراس رەفیق، پەیامنێری ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کارمەندێکیان لەلایەن سەگی بێڵانەوە پەلامار دراوە، بەڵام کارمەندەکەی نەگەستووە و ئێستا سەلامەتە.
زانیاریی زیاتر: کارمەندەکە ناوی سامان سابیرە، لێپرسراوی هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیە، هۆکاری پەلاماردانەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەشێک لە حەوشەی نەخۆشخانەکە ڕووخاوە، سەگە بێڵانەکان بە ئاسانی دەتوانن بێنە ناو باڵەخانەکەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە