پەیامێک لە سوودانییەوە بۆ هەولێر و بەغدا لەبارەی بودجە و نەوت: بەخێرایی دەستبەکار بن
- عێراق
- 2 شوبات

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە - ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سوودانی لەبارەی پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە داوا لە هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق دەکات ڕاستەوخۆ دەست بە جێبەجێکردنی هەموارەکە بکەن، ئەوەش بە ئامانجی وەبەرهێنانی نموونەیی لە کەرتی نەوتدا.
چیرۆکی سەرەکی: بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و دیاریکردنی خەرجی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دوای مشتومڕێکی چەند مانگی، هەمواری یاسای بودجەی پەسەندکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند:
٠ پێشوازی لە پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە لەلایەن پەرلەمانەوە دەکات، بەتایبەتیش کە پەرلەمان ڕەشنووسەکەی حکومەتی وەک خۆی پەسەند کردووە.
٠ داوا لە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی دەکەین ڕاستەوخۆ و دەستبەجێ، دەست بە جێبەجێکردنی هەموارەکە بکەن، ئەوەش بە ئامانجی وەبەرهێنانی نموونەیی لە کەرتی نەوت و گرنگی ڕۆڵی ئەم کەرتەدا لە پشتیوانی ئارامیدا.
٠ بۆ پشتیوانییان لە ڕوانگە و پڕۆژەکانی حکومەت، سوپاسی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرجەم پەرلەمانتاران دەکەین.
٠ پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە بەو ڕەشنووسەی لەلایەن حکومەتەوە نێردرابوو، جەختکردنەوەیە لە ئارامی سیاسی و لێکتێگەیشتن کە پێویستی ئەم قۆناغەن، هاوکات نیشانەی بەهێزی هەماهەنگی نێوان حکومەت و پەرلەمانە.
٠ بۆ قۆناغی داهاتوو حکومەت بەرپرسانە و لەڕوانگەی بەرژەوەندی باڵای عێراقەوە بەرەنگاری ئاستەنگ و کێشەکان دەبێتەوە، ئەم هەنگاوەی ئەمڕۆش هاندەرێکی باش دەبێت بۆ دەستکەوتی زیاتر کە لەئاست پێداویستی ڕۆڵەکانی گەلی عێراقدا بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە
- عێراق
- 55 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک بەر باڵەخانەیەکی نزیک باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران کەوت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێڕاق وەک ئامادەکارییەک چەکی دژەفڕۆکە بڵاوە پێدەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی عێراق لە کۆبوونەوەدایە