
لۆگۆی حکومەتی عێراق و گوژمەیەک لە دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە بۆ چوارەم ڕۆژی لەسەر یەک، هەردوو شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان لە کۆبوونەوە بەردەوام دەبن.
وێنە گەورەکە: ماوەی چوار ڕۆژە شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاییکردنەوەی مووچەی مانگی یەک و پرسی بودجە لە بەغدان لەگەڵ هاوتاکانیان زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان کردووە، ئەمڕۆش کۆبووەنەوە بەردەوام دەبێت تاوەکو لەسەر ئەم بابەتانە و داواکارییەکانی بەغدا بگەنە ئەنجامی کۆتایی.
زانیاریی تایبەت: ئەندامێکی شاندی کوردستانیش لە بەغدا بە ئاڤای ڕاگەیاند، دوێنی یەکشەممە تاوەکو درەنگ تیمە تەکنیکییەکانی کوردستان و عێراق بەردەوام بوون لە کارکردن لەسەر لیستی خانەنشینان، ئینشائەڵا ئەمڕۆ دووشەممە بەشێک لە ئیشەکان یەکلا دەبنەوە.
زانیاریی زیاتر: ئێستا لیستی مووچەی فەرمانبەران بە سیستەمی پەیرۆڵ ئامادە کراوە و هەرێمی کوردستان خاوەن سیستەمی ئەلیکترۆنی خۆیەتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیار بوو دوێنێ بڕیاری تەمویلکردنی مووچەی مانگی یەک بدرێت، ڕاپۆرتی کۆتایی سەرنج و تێبینییەکانیش هەر دوێنێ دراوەتە تەیف سامی، بەڵام وتوویەتی پێویستە سوودانی ڕەزامەندی کۆتایی لەسەر بدات، بەتایبەت بۆ خەرجکردنی مووچەی پێشمەرگە و مووچەخۆرانی سەربازی، ئاڤا زانیویەتی هیچ کێشەیەکی نوێ دروست نەبێت و هیچ شتێک نەیەتە پێشەوە، سوودانی ئەمڕۆ یان سبەی ڕەزامەندی خەرجکردنی مووچە دەدات و دواتر تەیف سامی واژۆی خەرجکردنی پارە دەکات.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی یەک خەرج دەکات، ئینجا دەستبەجێ لیستی مووچە بڵاو دەکرێتەوە. واتا ئەگەر هیچ شتێکی نوێ نەیەتە پێشەوە، تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە پارە خەرج دەکرێت و لیستی مووچەی مانگی یەک ڕادەگەیێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 33 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
33 خولەک لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا