نێچیرڤان بارزانی: لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان بەردەوام دەبین
- کوردستان
- 3 شوبات

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەمواری یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی دەکات و دەڵێت: ئومێدەوارین ببێتە سەرەتای چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکە و بە زووترین کات هەواڵی دڵخۆشکەری چارەسەری یەکجاری سەرجەم پرسە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی بەدوادا بێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی 2023-2024-2025 کۆبووەوە، کە بڕگەیەکی تایبەت بوو بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، دەنگی لەسەردرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووە، ده‌ستخۆشى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه له ئاماده‌كردن و پهسهندكردني هەمواری یاسایی بودجەدا، به‌شدار بوون.
- سوپاس و پێزانينى تايبه‌تمان بۆ سه‌رۆكوه‌زيران محه‌ممه‌د شياع سوودانى كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دڵسۆزانه و به گيانێكى نيشتمانى، له‌گه‌ڵ ئێمه هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به بودجه و مووچه و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
- ده‌ستخۆشى له شاندى دانوستانكار و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵى عێراق ده‌كه‌ين.
- ئه‌مه هه‌نگاوێكى دروست و ئومێد به‌خشه و بەخێر و به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراق به هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئومێده‌وارين ببێته سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه و به زووترين كات هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رى چاره‌سه‌ربوونى يه‌كجاريى پرسى مووچه و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوادا بێت.
- دووپاتى دهكهينهوه كه له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان به ديالۆگ و لێكگه‌يشتن به‌رده‌وام ده‌بين.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کو‌لتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر هاووڵاتییەک خانوو لەناوەندی کۆڵانێکدا دروست دەکات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بریارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا فێڵی بەشێک لە کۆمپانیاکان بەناوی حەجەوە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟