نەخۆشخانەی نانەکەلی ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی زۆربوونی ژمارەی تووشبوانی شێرپەنجە دەدات
- تەندروستی
- 4 شوبات

نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر کە تایبەتە بە چارەسەری تووشبوانی شێرپەنجە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شێرپەنجە دەڵێت، ساڵی ڕابردوو بەراورد بە ساڵێک پێش خۆی، تووشبوانی شێرپەنجە کەمتر تۆمار کراون و ئەوەی لەو بارەیەوە دەوترێت ڕاست نییە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 4ـی شوباتی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە دیاریکراوە، لە هەرێمی کوردستان چەندین چالاکی ئەنجام دەدرێن بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لەو نەخۆشییە.
لێدوانی فەرمی: د.هەری جەواد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، ئەوەی دەوترێت نەخۆشی شێرپەنجە وەک پەتایەک بڵاوبووەتەوە لەناو کۆمەڵگە، ڕاست نییە و ڕێژەکەی جێگیرە. باوترین جۆری شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان، شێرپەنجەی مەمکە کە یەک لەسەر چواری تووشبوانی شێرپەنجە پێکدەهێنن. لەدوای ئەوە شێرپەنجە قۆڵۆن و کۆئەندامی هەرس دێت.
ژمارەکان وادەڵێن: د.هەردی جەواد دەڵێت: ساڵی 2023 لە نەخۆشخانەی نانەکەلی، ژمارەی ئەو دۆسیانەی بۆ نەخۆش کراونەتەوە هەزار و 800 فایل بووە، لەو ژمارەیە هەزار و 250 کەیسیان شێرپەنجە دەرچووە. بەڵام ساڵی 2024 بە هەمان شێوە هەزار و 800 فایل بۆ نەخۆش کراونەتەوە، لەو ژمارەیە هەزار و 100 کەیسیان شێرپەنجە دەرچوون. ئەمەش واتا ژمارەکەیان زیاتر لە 150 تووشبوو کەمبووەتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی وتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی، هۆکاری جیاواز دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە، وەک تەمەنی کۆمەڵگە، ژمارەی دانیشتوان، پیسبوونی ژینگە؛ مەبەست لێی ژینگەی ئاو و هەوا و خاک دەگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بڕە دەرمانەی لە بەغدا دێت، بەشی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە ناکات، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بودجەیەکی تایبەتی تەرخانکردووە بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە لە هەر سێ پارێزگا، جگە لە سندوقی هاوکاری تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە. لەم دوو سەرچاوەیە دەرمان بۆ نەخۆشخانەکان تەرخان دەکرێت، ئەمەش وتەی د.هەردی جەوادە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- تەندروستی
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێکدا لە سنووری هەولێر 72 هەزار بوتڵ خوێن بەخشراوە