ناوی زیاتر لە 200 هەزار فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی دەگەڕێنرێتەوە شارەوانییەکان
- کوردستان
- 4 شوبات

ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
فۆڕمی 200 هەزار فەرمانبەری هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند کراوە و گەڕاوەتەوە وەزارەتی شارەوانی، لە ئەمڕۆوە لیست و فۆڕمی پەسەندکراو دەدرێتەوە بەشارەوانییەکان و لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوو بەگوێرەی ئامادەیی شارەوانییەکە تیروپشکی دابەشکردنی زەوی دەکرێت.
وێنە گەورەکە: قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی فراوان دەکرێت و 206 هەزار ناو پەسەند کراون و دەگەڕێنرێتەوە شارەوانییەکان، فەرمانبەران بەگوێرەی زەوی بەردەست تیروپشکی وەرگرتنی زەوییان بۆ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ڕۆژانە دوو بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەکەن فۆڕم، لیست و ناوەکان بە نووسراوی فەرمی ڕادەستی شارەوانییەکان دەکرێت و ئەو شارەوانییانەی ژمارەی فەرمانبەرانیان زۆرن زیاتر لە ڕۆژێکی پێویستە."
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرە بەدواداچوونی ئاڤا ئەو ناوانەی بڕیاری وەرگرتنی زەویان بۆ دەردەچێت بەم شێوەیە پۆلینی سەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانیان دەبن:-
هەولێر: 55 بۆ 60 هەزار فۆڕم
سلێمانی و هەڵەبجە: نزیکەی 45 هەزار فۆڕم
دهۆک: 39 هەزار فۆڕم
ئیدارەی سۆران: 5 بۆ 7 هەزار فۆڕم
ئیدارەی زاخۆ: 11 بۆ 13 هەزار فۆڕم
ئیدارەی گەرمیان: 14 بۆ 15 هەزار فۆڕم
ئیدارەی ڕاپەرین: 6 بۆ 9 هەزار فۆڕم
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
عێراق داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە 79 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنێت
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک تاوانباری مەترسیدار لەبەغدا دەستگیر دەکرێن
- تەندروستی
- 23 خولەک لەمەوپێش
عێراق دەرمانی چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە بەرهەم دەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ ئافرەتان و کادیرانی پارتی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بازگەکانی مەخموور ڕێگری لە کاسبکارانی کورد دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیە کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا