تورکیا و سووریا کار لەسەر ستراتیژی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئەمنییەکان دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 شوبات

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا بۆ قپناغی ڕاگوزەر
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی "ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان" بۆ ئەحمەد شەرع دووپات دەکاتەوە و سەرۆکی سووریاش بۆ قۆناغی ڕاگوزەر جەخت لەسەر گۆڕینی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا بۆ هاوبەشییەکی ستراتیژی قووڵ لە هەموو بوارەکاندا دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، لە دووەم سەردانی فەرمی بۆ دەرەوەی وڵات گەشتە ئەنقەرە و لە کۆشکی کۆماریی، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا ڕایگەیاند:
- گەلی سوریا زیاتر لە 13 ساڵە بەدەست نادادپەروەری و کوشتن بە هەموو شێوەکانییەوە دەناڵێنێت.
- سەرەڕای ترسناکیی ئەو شتانەی کە سوورییەکان تووشی بوون، بەڵام تا سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا دەستبەرداری خەباتی خۆیان نەبوون.
- لاپەڕەیەکی نوێ دەستی پێکردووە، نەک تەنها لە سووریا، بەڵکو لە هەموو ناوچەکە.
- ئەم سەردانەی سەرۆکی سووریا بۆ وڵاتەکەمان مێژووییە.
- لەگەڵ سەرۆکی سووریا گفتوگۆم لەسەر هەنگاوە پێویستەکان کرد بۆ گەیشتن بە سەقامگیری ئەمنی و ئابووری لە سووریا.
- سەرۆکی سووریام دڵنیا کردەوە لە ئامادەییمان بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی پێویست لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بە هەموو شێوەکانیانەوە.
- جەختمان لەسەر پێویستی ئیدارەیەکی سووریا کردەوە کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی گەل بێت.
- گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر سووریا ڕێگرن لە گەشەی ئەو وڵاتە و هەوڵی لابردنی ئەو گەمارۆیانە دەدەین.
- بەردەوام دەبین لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سووریا لە هەموو بوارەکاندا.
- پێویستە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی پشتیوانی لە ئیدارەی نوێی سووریا بکەن.
لەلایەکی دیکە: ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ڕایگەیاند:
- لەگەڵ تورکیا لەسەر دۆسیە سەرەکییەکان دەستمان بە کارکردن کردووە، دیارترینیان دروستکردنی ستراتیژی هاوبەشە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئەمنییەکان.
- گەلی سووریا پشتیوانی تورکیا لەبیر ناکات.
- پەیوەندی نێوان سووریا و تورکیا پەیوەندییەکی مێژوویی و جوگرافییە.
- جەخت لەسەر گۆڕینی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا دەکەینەوە بۆ هاوبەشییەکی ستراتیژی قووڵ لە هەموو بوارەکاندا.
- هەوڵ و پەرۆشی سەرۆک ئەردۆغان بۆ سەرخستنی قۆناغی ڕاگوزەر لە سووریا بەرز دەنرخێنین.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات