ئاڤا نیوز
ڕزگار کۆچەر، ڕۆژنامەنووسی دیاری ئاڤا میدیا، بەرنامەیەکی تایبەت لەبارەی هۆکار و زیانەکانی ئاگرە گەورەکەی لەنگەی هەولێر دەکات.
بۆچی گرنگە: دووکانداران قسەی دڵیان دەکەن و ڕووبەڕوو داواکارییەکانیان پێشکەشی نەبەز عەبدولواحید، قایمقامی هەولێر دەکەن، ئەویش بەڵێنی جێبەجێکردنیان پێدەدات.
داواکاریی کاسبکاران: دووکانداران چەند داواکارییەکیان هەیە، سەرکیترینیان قەرەبووکردنەوەیانە، لەگەڵ دانانی سیستەمی ئاگرکوژێنەوە، نۆژەنکردنەوە و ڕێکخستنەوەی ئیدارەی بازاڕەکە.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولواحید، قایمقای هەولێر بەڵێن بە کاسبکاران دەدات وەکو حکومەت هەموو هاوکارییەکیان بکەن. ئاماژە بەوەش دەکات سکیورتی بازاڕەکە بە کۆمپانیایەکی باوەڕپێکراو سپێردراوە، هەموو هەوڵێکیشیان بۆ ئەوەیە مانگی ڕەمەزان دووبارە بازاڕەکە بکرێتەوە.
کاروان میراودەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر کە لە بەرنامەکەدا بەشدار بوو، باسی لەوە کرد چەند لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە و خەمڵاندنی زیانەکان پێکهێنراون، کارەکانیان تەواوکردوون و هۆکاری ئاگرەکەیان دەستکەوتووە، لە ڕاپۆرتێکدا ڕای گشتی لێ ئاگادار دەکەنەوە.
باکگراوند: ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 28-2-2024, ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە 160 دووکان سووتان و زیانێکی ماددی زۆری لێکەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز