
بەشێک لەو پرتەقاڵانەی لەلایەن کۆنتڕۆڵی جۆری بەرووبوومی کشتوکاڵی گەرمیان لەناو عەلوەی کەلار دەستیان بەسەردا گیرا
ئاڤا نیوز
کۆنتڕۆڵی جۆریی بەرووبوومی کشتوکاڵی گەرمیان لەناو عەلوەی کەلار بڕێکی زۆر پرتەقاڵی کەڕوو لێدراو دەست بەسەردادەگرێت کە شیاوی خواردن نەبوون.
وێنە گەورەکە: بارهەڵگرێکی گەورە کە بڕێکی زۆر پرتەقاڵی بارکردبوو لە کاتی داخڵبوونی بۆ ناو عەلوەی کەلار ڕێگری لێکرا، ئەمەش ئەوەی لە پشکنین دەرکەوت پرتەقاڵەکان کەڕوو لێی داون و بە کەڵکی خواردن نایەن، دواتر لەلایەن لیژنەی کۆنتڕۆڵی جۆریی بەرووبوومی کشتوکاڵ دەستیان بەسەرداگیرا.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر محەممەد کوێخا، بەڕێوەبەرى تاقیگەى کۆنتڕۆڵى جۆرىی کشتوکاڵى گەرمیان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: درەنگانێکى شەوى ڕابردوو، بارهەڵگرێکى گەورە کە میوەی پرتەقاڵی بارکردبوو لە عەلوەی کەلار و نزیکەی 12 تۆن دەبوو، دواى ئەوەى لە تاقیگەکەمان پشکنینمان بۆ پرتەقاڵەکان کرد، دەرکەوت کە شیاوى خواردن نەبوون، بۆیە ڕێگریمان لێکرد و دەستیبەسەرداگیرا.
زانیاریی زیاتر: پرتەقاڵەکان تووشى یەکێک لە نەخۆشییەکانى کەڕوو بوبوون، کە بۆ خواردن شیاو نین و هەرکەس بیخوات توشى ژەهراویبوون و نەخۆشییەکانى ڕیخۆڵەى دەکات، هاوکات پرتەقاڵەکان لە خوارووی عێراق هاوردەکرابوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "50%ـى پرتەقاڵەکان دیوى دەرەوەیان بێ کێشە بووە و کەڕوویان پێوە دیار نەبووە، بەڵام خواردنیان زیانى هەیە، دوای پشکنین لەلایەن تیمەکانمان دەرکەوت ژێرەوەی پرتەقاڵەکان کەڕووی گرتووە"، دکتۆر محەممەد کوێخا وادەڵێت.
لەلایەکی دیکە: هەر لە عەلوەی کەلار ڕۆژی هەینی نزیکەی 50 تۆن پەتاتەی کە بە دوو بارهەڵگر هاتبوون دەستیان بەسەرگیرا و لەلایەن لیژنەکان لەناو بران.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک