ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی هەژمارنەکردنی خزمەتی سەربازی فەرمانبەران دەکات
- کوردستان
- 8 شوبات
ئاڤا نیوز
ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین دەکرێن و خزمەتی سەربازییان هەیە، داوا دەکەن خزمەتەکەیان بۆ هەژمار بکرێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە دەڵێت 'دەبێت ڕێنماییمان لە بەغداوە بۆ بێت، بۆ ئەوەی خزمەتی سەربازی هەژمار بکەین'.
چیرۆکی سەرەکی: ئەو فەرمانبەرە خانەنشینکراوانەی خزمەتی سەربازییان هەیە، وەک خۆیان دەڵێن بەشێکیان ساڵانی خزمەتیان ناگاتە 25 ساڵ، بەڵام خزمەتی سەربازییان هەیە، بۆ هەژمارکردنی ئەم خزمەتەش سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینییان کردووە، پێیان وتراوە بۆیان هەژمار ناکرێت و کار بە بڕیاری هەژمارکردنی خانەنشینی سەربازی ناکەن، لە کاتێکدا خزمەتی سەربازی بۆ فەرمانبەرانی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هەژمار دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: سەردەمی دوو ئیدارەیی لە سنووری سلێمانی خزمەتی سەربازی هەژمار دەکرا، بەڵام دوای یەکگرتنەوەی هەردوو ئیدارەکە لە 2005 بە نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەژمارکردنی خزمەتی سەربازی ڕاگیرا.
سەرچاوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی گوتیشی: لە ساڵی 2018 نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانمان بۆ هات، بە گوێرەی نووسراوەکە ئەو کەسانەی خانەنشینی سەربازییان بۆ هەژمار کراوە و پارەی تەوقیفاتیان نەداوە دەبێت هەژمارکردنەکەیان ڕابگیرێت، بۆیە لەو کاتەوە خزمەتی سەربازی ڕاگیراوە و هەژمار نەکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەغدا هێشتا ڕێنمایی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان نەناردووە، تا خزمەتی سەربازی هەژمار بکات، بە وتەی سەرچاوەکەی خانەنشینی هەرێم 'ئەگەر بەغدا ڕێنمایی بنێرێت، ئەوا ڕێنماییەکە جێبەجێ دەکەن و خزمەتی سەربازی بۆ خانەنشینان هەژمار دەکەن'.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت