ئاڤا نیوز
پێنج ڕۆژ ماوە کاتی تۆمارکردن دەرهێنانی کارتی بایۆمەتری دەنگدان کۆتایی بێت، تاوەکو ئێستاش لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق زۆرترین ڕێژەی تۆمارکردنی بایۆمەتری لە پارێزگای دهۆکە.
لێدوانی فەرمی: هۆگر جاسم، یاریدەدەری بەڕێوەبەری ئۆفیسی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لە سنووری پارێزگایەکەیان 740 هەزار کەس بە ڕێژەی 84% لە کۆمیسیۆن تۆمارکراون و مافی دەنگدانیان هەیە، ئەمەش زۆرترین ڕێژەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق.
زانیاری زیاتر: لە دایكبووانی ساڵی 2006 و هەموو ئەو دەنگدەرانەی كە پێشتر خۆیان تۆمارنەكردووە بایۆمەتری دەیانگرێتەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا 129 هەزار کارتی بایۆمەتری گەیشتوونەتە ئۆفیسی دهۆک و لەڕێگەی 41 بنکە دابەش دەکرێن.
وێنە گەورەکە: دوای بڕیارەکەی دادگەی فیدڕاڵی عێراق لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 10-06-2024 ی وەک وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاری کرد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی تورکی لە قەزای دووکان دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانییەوە