فیدان و عێراقچی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئێران تاوتوێ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 شوبات

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی عەباس عێراقچی
ئاڤا نیوز
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی عەباس عێراقچی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامدا و دۆخی غەززە و پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئێرانیان تاوتوێ کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجامدانی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە لەدوای سەردانەی ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا بۆ تاران دێت کە لەگەڵ هەریەک لە ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی ئێران و عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە تارانی پایتەختی ئێران کۆبووەوە، پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکەشیان " بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە و داعش بوو"، هاوکات دۆخی سووریا و غەززە خرایە سەر مێزی گفتووگۆ.
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: تورکیا دەیەوێت پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران بپارێزێت لە پێناو پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وەڵاتان بۆ ڕازیکردنیان بە " پشتیووانی نەکردنی پەکەکە و مانەوەی لەو وڵاتانە".
قووڵتر: لە دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و نەمانی کاریگەری ئێران و کشانەوەی لە سووریا، تا ڕاددەیەک ساردییەک کەوت نێوان پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە، بە جۆرێک هەندێک لە میدیاکانی تورکیا هێرشیان دەکردە سەر ئێران بەوەی "هاوکاری سەربازی و درۆن بۆ پەکەکە دەنێرێت لە دژی تورکیا"، بەڵام هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بارەی ئەم پرسیارەوە گوتی : ڕەچاوی هەستیاری پەیوەندییەکەمان لەگەڵ ئێران دەکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کوڕە پوورێکی ئەسەد و سێ بەرپرسی پێشووی سووریا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران گۆڕانکاری لە پلە و پۆستی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا دەکات