بەهۆی خانەنشینبوونی پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرەکەی دابەشکردنی مووچەی 70 فەرمانبەر ڕاگیراوە
- کوردستان
- 9 شوبات

مەزاری هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
بەهۆی خانەنشینبوونی پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرەکەی، کێشە بۆ دابەشکردنی مووچەی 70 فەرمانبەر لە بینای پارێزگای شارەکە دروست بووە، تاکە چارەسەری یاساییش بۆ گرفتەکە دیاریکردنی جێگرێکە بۆ ڕایی کردنی کارەکان.
وێنە گەورەکە: دوای خانەنشینبوونی پارێزگار و جێگرەکەی، نزیکەی مانگێکە پارێزگای هەڵەبجە لە بۆشایی یاساییدایە و کاروباری هاونیشتمانیان ڕاگیراوە. دوای بڵاوبوونەوەی لیستی مووچەی مانگی یەک بڕیارە ئەمڕۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆ مووچە وەربگرن، بەڵام بەهۆی نەبوونی واژۆی پارێزگارەوە مووچەی کارمەندانی بینای پارێزگا ڕاگیراوە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا میدیا کە لە چەند سەرچاوەیەکی ناو پارێزگاوە زانیاریی دەستکەوتووە، فەرمانبەرانی ناو بینای پارێزگا کە ژمارەیان 70 کەسە ئەمڕۆ نەیانتوانیوە مووچە وەربگرن.
چارەسەرەکان: لە کاتی نەمانی پارێزگاردا یەکێک لە جێگرەکانی کاروبارەکان بەڕێدەکەن، بەڵام ئێستا پارێزگای هەڵەبجە جێگریشی نەماوە، لەم حاڵەتەدا دوو ڕێگا هەیە: یان ئەوەیە وەزارەتی ناوخۆ نووسراو بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەکات و واژۆ لەسەر کەسێک دەکات کە وەک جێگرەوە کاروباری هاونیشتمانیان و کارمەندانی ناو پارێزگا ڕایی دەکات تائەوکاتەی پارێزگارێکی نوێ دادەنرێت، یان ئەوەیە پارێزگارێکی نوێ دادەنرێت و وەزارەتی ناوخۆ نووسراو بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەکات، ئەویش نووسراو بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکات و لەوێ مەرسومی بۆ دەردەچێت و دەبێتە پارێزگار.
زانیاریی زیاتر: تائێستا چاوەکان لەسەر نوخشە ناسیح، قائیمقامی ئێستای هەڵەبجەیە ببێتە جێگرەوەی ئازاد تۆفیق، پارێزگاری خانەنشینکراوی هەڵەبجە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی پسوولەی خۆراك كۆتایی دێت