لەبارەی کاندیدکردنی یارەڵڵا بۆ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ڕوونکردنەوە دەدرێت

شەیری بکە لە:
لەبارەی کاندیدکردنی یارەڵڵا بۆ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ڕوونکردنەوە دەدرێت

عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق. وێنە - ئەرشیف

ئاڤا نیوز

وەزارەتی بەرگری عێراق ڕەتیدەکاتەوە فەریقی یەکەم عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق بۆ پۆستی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کاندید کرابێت و جەخت دەکاتەوە کە ئەو دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکیان نییە.

چیرۆکی سەرەکی: دوای فشارەکانی ئیدارەی ترەمپ، لەناوخۆی عێراق هەوڵێک هەیە دووبارە دامەزراوەی حەشدی شەعبیی ڕێکبخرێتەوە، لە یەکەم هەنگاویشدا چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان هەوڵدەدات سەرۆکی دامەزراوەکە کە فالح فەیازە بگۆڕدرێت کە ماوەی 10 ساڵە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبییە، بەوتەی بەشێک لە چاودێرانیش عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا یەکێک لە کاندیدەکانە بۆ جێگرەوەی فەیاز و نووری مالیکی پشتیوانی دەکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردەوە، دەنگۆی کاندیدیکردنی عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا بۆ سەرۆکایەتی دەستەی حەشدی شەعبیی، هیچ بنەمایەکی نییە و ناوبراو لە بەڕێوەبردنی پۆستەکەی وەک سوپاسالاری عێراق بەردەوامە.

زانیاریی زیاتر: عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، لە حوزەیرانی ساڵی 2020ـەوە سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراقە، پێشتر یاریدەدەری سەرۆک ئەرکان و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەی هێزی وشکانی عێراق بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ