ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئاڤا میدیا لە ڕابردوو بەدواداچوونی بۆ کێشەی 330 پۆلیسی گرێبەستی بەرگری شارستانی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کرد، ئەمڕۆ کێشەکەیان چارەسەر کرا.
چیرۆکی سەرەکی: لەماوەی ڕابردوودا، نوێنەری 330 پۆلیسی بەرگری شارستانی کە بە گرێبەستی هەمیشەیی دامەزراون، سکاڵایان گەیاندە ئاڤا، وتیان ئەوە دوو مانگە دەوام دەکەین، کەچی هیچ بڕە پارەیەکمان وەرنەگرتووە.
زانیاریی زیاتر: ئەو پۆلیسانە پێشووتر پاسەوانی ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بوون. هەر ئەندامێکی پەرلەمان سێ پاسەوانی هەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خولی پێنجەمەوە بڕیاریدا چیتر پاسەوانەکانی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان دانامەزرێن، بەڵکو بەشێوەی گرێبەست دەبن، تا کۆتایی خولی پەرلەمان. لەگەڵ کۆتایی هاتنی هەر خولێکیش ئەو پاسەوانانەش گرێبەستەکانیان هەڵدەوەشێتەوە.
ئەو پاسەوانانە، دوای ساڵێک و هەشت مانگ پێیان گوترابوو وەرن وەک پۆلیسی بەرگری شارستانی گرێبەستی هەمیشەیتان بۆ دەکەین بە مووچەی 868 هەزار دینار.
باکگراوند: لەماوەی ڕابردوو، ئاڤا بەدواداچوونی وردی کرد، لیوا یادگار ئەنوەر فەرەج، بەڕێوەبەری گشتی بەرگریی شارستانی بە ئاڤای گوتبوو: ئەو پۆلیسانە بە بڕیاری وەزارەتی دارایی لە 1ـی 10ـی ساڵی ڕابردووەوە دەستبەكاربوون، ئەوانەی لەو ڕێکەوتە دەستبەكاربوونە، مووچەکانیان نافەوتێت و لە ساڵی نوێی 2025 پێیان دەدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەو پۆلیسانە مووچەی مانگەکانی 10، 11و 12ــیان بەیەکەوە وەرگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر هاووڵاتییەک خانوو لەناوەندی کۆڵانێکدا دروست دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بریارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا فێڵی بەشێک لە کۆمپانیاکان بەناوی حەجەوە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟