
دادگەی فیدراڵی - وێنە: AA
ئاڤا نیوز
دادگەی فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ لەسەر سکاڵایەکی پەیوەست بە نەبوونی یەکسانی لە نرخی نەوتی سپی و خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە عێراق کۆدەبێتەوە، سکاڵاکە لەلایەن جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمارکراوە.
وێنە گەورەکە: لە کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی دادگەی فیدراڵی عێراق، یەکێک لە پرسەکان دادبینییە بۆ سکاڵایەکی نەهرۆ ڕواندزی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کە لەسەر دیاریکردنی نرخی نەوتە لە هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: "سکاڵاکە دوو تەوەر لە خۆدەگرێت، یەکەم داوامانکردووە بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەڵبوەشێنرێتەوە، کە پەیوەستە دیاریکردنی نرخی هەر لیترێک نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان بە 250 دینار هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق، تەوەری دووەم پەیوەستە بە دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان." نەهرۆ ڕواندزی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وای بە ئاڤا نیوز گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق، دەبێت حکومەتی فیدراڵی هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بۆ ئەمساڵ لەسەر 200 ملیۆن لیتر ڕێککەوتوون، دوو کاروانی نەوتەکە نێردراوە زیاتر لە 100 ملیۆن لیتر لای بەغدا ماوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە