پێکهاتەکانی کوردستان بڕیاری دادگەی فیدراڵی لەبارەی کەمکردنەوەی کورسیی کۆتاکان ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 2024-03-04

گردبوونەوەی پێکهاتەکان دژی بڕیاری دادگەی فیدراڵی - وێنە: مەجید خزر
ئاڤا نیوز
پێکهاتەکانی کوردستان لەبەردەم کەنیسەی ماریوسف لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر دژی بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراق گردبووەنەوە و بڕیارەکەی دادگە بۆ هەڵوەشاندنەوەی کورسیی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕەتدەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 21-02-2024، دادگەی فیدراڵی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسی بۆ 100 کورسی کەم کردەوە کورسیی پێکهاتەکانی هەڵوەشاندەوە، ئێستا وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاریکراوە، مەترسی هەیە بەشێکی پێکهاتە و نەتەوەکان هیچ نوێنەرێکیان لە پەرلەمانی کوردستان نەبێت.
لێدوانی فەرمی: مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمانەی گوت:
• چیدیکە ئەم نادادییە قبووڵ ناکەین.
• هەڵوەشاندنەوەی کورسیی کۆتا لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە
• داوا دەکەین سەرۆککۆماری عێراق، بڕیاری دادگەی فیدراڵی هەڵبوەشێنێتەوە
• لەلایەن یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان سووکایەتی بە پێکهاتەکان دەکرێت
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە خولەکانی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، کورسیی کۆتاکان بەمشێوەیە بەسەر پێکهاتەکان دابەشبوون:-
پێکهاتەی تورکمان: 5 کورسی
کلدان و ئاشووری: 5 کورسی
ئەرمەن: یەک کورسی
مونا قەهوەچی: ترسی گەورەترمان لە دادگای فیدراڵی هەیە
محەممەد ئیلخانی، سەرۆکی پارتی گەشەپیدانی تورکمان: بەردەوام دەبین لە فشارەکانمان
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە