وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان: ڕێکارەکان تەواو دەکرێن
- بزنس
- 10 شوبات

ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ڕێکارەکان تەواو دەکرێن و دواتر ڕاسپاردەکانی کۆتایی ئامادە دەکرێن بۆ پەسەند کردن.
وێنە گەورەکە: دوای گفتوگۆیەکی زۆر و چەندین کۆبوونەوە، ڕۆژی 10-2-2025 هەردوو وەزارەتی دارایی کوردستان و عێراق لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان ڕێککەوتن بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوویی ساڵی 2014. ڕێککەوتنەکە خانەنشینانی مەدەنی دەگرێتەوە کە ژمارەیان زیاتر لە 175 هەزار مووچەخۆرە و مووچەی زۆربەیان زیاد دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، دیوان و ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دیوانی چاودێری دارایی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەشدار بوون، هاوکات تیمی وەزارەتی دارایی کوردستان بەسەرۆکایەتیی مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی بەشدار بوون.
خاڵی ئەرێنی: وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیێنراوەکەدا پشتڕاستی دەکاتەوە مووچەی سەرجەم خانەنشینان هاوتا دەکرێت و ڕایگەیاند، ڕێککارەکان تەواو دەکرێن و دواتر ڕاسپاردەکانی کۆتایی ئامادە دەکرێن بۆ دەنگدان و پەسەند کردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی پرسی مووچە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان یەکلادەکاتەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەهای تمەنی بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دابەزاند