
وێنەی لیستی مووچە و دراوی عێراقی جۆری 25 هەزاری. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیارە سەرەتایی هەفتەی داهاتوو داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان ڕادەستی بەغدا بکرێت، هاوکات لیستی مووچەی مانگی دووش تەواو دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە دوێنێوە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی و داواکارییەکانی تەیف سامی، هەندێک گومان و دڵەڕاوکێی لای مووچەخۆران دروستکردووە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەسەر نووسراوەکەی تەیف سامی دەدات و دەڵێت، ئەم باباتە ترس و دڵەراوکێی ناوێت و ڕۆتیناتە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "ئەم داواکارییانە ئاسانن و رۆتینین".
ئەوەی کە باسی داتای تایبەت بە بانکیکردن دەکات، ئاڤا پێشتریش بەدواداچوونی بۆ ئەمە کردبوو کە ئایا تەیف سامی بە دروستی چی دەوێت، ئەوەی وەزیری دارایی عیراق دەیەوێت ئەوەیە، هەر کەس لە پرۆژەی هەژماری من ناوی تۆمارکراوە و لە رێگەی بانکەوە مووچە وەردەگرێ داتاکان و زانیارییەکان و ناوەکانیان بنوسرێ و بنێردرێ بۆیان، وە هەر مانگێک موچەخۆری زیاتر کارتەکەی ئەکتیڤ بوو لە رێی هەژماری منەوە موچەی وەرگرت ئەوا زیاد بکرێ و نوێ بکرێتەوە، ئەگینا کێشەیان لە هەژماری من نیە تەنیا ئەوەیە دەیانەوێ کار ئاسانی زیاتر هەبێت بۆ بەغدا.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە داهاتی نانەوتی و بەشی گەنجینەی فیدراڵی و ناردنی بۆ بەغدا، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی، دەڵێت: بە ئەگەری زۆرەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەوە چارەسەر دەبێت و لەگەڵ تەواوبوونی میزان موراجەعەی ئەم مانگە رووندەبێتەوە بە دروستی بڕی پارەکە چەند دەبێت کە دەنێردرێ بۆ بەغدا، هەر لە هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی دوو ئامادەدەکرێت و لەگەڵ رەوانەکردنی بۆ وەزارەتی دارایی عیراق ئەوکاتە هیج بیانوویەک بۆ بەغدا نامێنێت و بەپێی رێکەوتنەکە مووچەی ئەم مانگەش دابین دەکات و چاوەرێ دەکرێت 950 ملیار بۆ یەک ترلیۆن بنێرێت.
لە لایەکی دیکەوە: بابەتی خانەنشینبوونی ئەوانەی کە تەمەنیان سەروو 60 ساڵە ماوەی نزیکەی دوو هەفتەیە باس دەکرێت، دوێنێ شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گەڕانەوە، یەکێك لە کێشەکانی جێبەجێکردنی داواکارییەکەی بەغدا ئەوەیە کە لە فەرمانگەکان بۆشاییەکی گەورە دروست دەبێت.
د. شێرزاد هرووری، ئەندامی لیژنەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پلانێك هەیە بۆ ئەوەی لەجێی ئەو کەسانە فەرمانبەری نوێ دابمەزرێنرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

رۆژان ئەبوبەکر
News Presenter
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی نانەوتی مانگی شەشی ئامادە کردووە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبادی داوا دەکات گرفت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دروست نەکرێت
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا داوای گۆڕینی پلەی وەزیفی زیاتر لە پێنج هەزار فەرمانبەری کوردستان دەکات
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە پەشیمان دەبێتەوە