ئاڤا نیوز
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ئاژه‌ڵێك و بڕێكی زۆر گۆشتی هندی قه‌ده‌غه‌كراودا ده‌گرن كه له ده‌ره‌وه‌ی كوشتارگه و به‌بێ پشكنینی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی سه‌ربڕا بوون.
وێنە گەورەکە: لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامی سلێمانی، له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش و دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی دادوه‌ر، سه‌ردانی ماڵێكی كردووه له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار و ده‌ستیان به‌سه‌ر 184 كیلۆگرام گۆشتی هیندی قه‌ده‌غه‌كراودا گرتووه.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: به‌پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، هاورده كردنی گۆشتی هندی قه‌ده‌غه‌یه و له‌هه‌ر شوێنێكدا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، ته‌واوی گۆشته‌كه له‌ناوده‌برێت و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕوی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
زانیاریی زیاتر: بێجگه له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی گۆشته هندییه‌كه، خاوه‌ن ماڵه‌كه ئاژه‌ڵێك (گوێره‌كه‌یه‌ك)ـی به‌ده‌ر له ڕێنمایی و به‌بێ پشكنینی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی سه‌ربڕیوه، كه كێشه‌كه‌ی 160 كیلۆگرام بووه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای قایمقامییه‌ته‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ له‌ناوبردنی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی، به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ته‌واوی گۆشته هندییه‌كه و ئاژه‌ڵه سهربڕڕاوهكه ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڤێترێنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
باکگراوند: لە مانگی یەکی ئەمساڵدا،
- 14 تۆن و 991 کیلۆ کەلوپەل و خواردنی ماوەبەسەرچوو لە سلێمانی دەستیبەسەردا گیراوە و بە بڕی 52 ملیۆن و 250 هەزار دینار سزای پێبژاردن بۆ ئەو شوێنانە کراوە کە پابەندی ڕێنماییەکان نەبوون.
- لەو مانگەدا لیژنەکان شەش هەزار و 275 سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەکان ئەنجامداوە و لەو سەردانانەدا 154 ئاگادارکردنەوە و 376 سەرپێچی جۆراوجۆر تۆمارکراون و 16 شوێنیش داخراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک