
وێستگەیەکی کارەبا. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بە هۆکارێکی نادیار، کوژانەوەی گشتیی "شەت داون" لە وێستگەکانی دابەشکردنی کارەبای باشوور ڕوویدا و کارەبای پارێزگاکانی بەسرە، زیقار و مەیسان کوژایەوە. ئەمەش جاری دووەمە کێشەی کوژانەوەی گشتی لە وێستگەکانی دابەشکردنی کارەبای باشوور ڕوودەدات و وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "ناتوانین کارەبایان بۆ دابین بکەین."
وێنە گەورەکە: نەبوونی بڕی پێویستی سووتەمەنی بۆ بەگەڕخستنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، 27 هەزار مێگاواتی لە کورتهێنانی کارەبای وێستگەکانی دابەشکردنی کارەبای باشوور درووستکردووە، ئێستا تەنیا ڕۆژانە 13 هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنن، لە کاتێکدا ڕۆژانە پێویستیان بە 40 هەزار مێگاوات هەیە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: عێراق غاز لە ئێران دەکڕێت بۆ وێستگەکانی، بەڵام بەهۆی ئەوەی کێشەی کەمی کارەبا لە ئێرانیش هەیە ئەو بڕە کەمدەکرێتەوە و ئێستا چاوەڕوانییەکان بۆ ئەوەن عێراق بۆ چارەسەری کێشەی کارەبا، ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "تاوەکو ئێستا عێراق بە فەرمی داوای دابینکردنی کارەبای لە هەرێمی کوردستان نەکردووە، بەڵام ئەگەری داواشی بکەن ناتوانین بۆیان دابین بکەین، چونکە خۆمان کورتهێنانی زۆرمان لە مێگاواتی کارەبا هەیە و ئەگەر کارەبای هەموو هەرێمی کوردستانیشیان بۆ دابین بکەین، ناتوانن کورتهێنانەکەی عێراق پڕبکەینەوە".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
سات بە سات؛ ئێران و ئیسرائیل هۆشداریی دەدەن بە هاووڵاتیان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزینی 150 ملیۆن دینار و بڕێک زێڕ دەستگیرکرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
400 ناوی دیکە لە کەرکووک چەکی قەرەبووی ماددەی 140ـیان بۆ دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبی شیوعی کوردستان کۆنگرەی هەشتەمی لەشاری دهۆک دەبەستێت