ئاڤا میدیا
دوای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق لە هەرێمی کوردستان، هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی دەستپێدەکات، لە وەزارەتی پێشمەرگەش پێنج هەزار و 600 کەس لە پێشمەرگە و فەرمانبەر خانەنشین دەبن و لەمەدوا خانەنشینانی نوێ مووچە و ئیمتیازات بە هاوتاکراوی وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ـی ساڵی 2014 جێبەجێ بکرێت، دوای چەندین دانیشتن، لە سەرەتای ئەم مانگەوە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا گەیشتە ڕێککەوتن و یاسا یەکخراوەکە جێبەجێ دەکرێت، واتا ئەو کەسانەی لە ساڵی ڕابردووەوە مووچەیان هاوتاکراوە، لەمەودوا لەلایەن بەغداوە مووچەیان دەنێردرێت.
لێدوانی فەرمی: هادی ئەکرەم، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی بە ئاڤا میدیای وت، هەردوو یاسای ژمارەی 9ـی ساڵی 2014 لەگەڵ یاسای ژمارە 3ـی ساڵی 2010 خانەنشینی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە جێبەجێ دەکرێت.
هادی ئەکرەم لەبارەی گۆڕانکارییەکانی مووچەی خانەنشینی ئەمانەشی وت:
- ئەگەر ئەو یاسایە جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوانەی مووچەیان لە 500 هەزار دینار کەمترە مووچەکانیان دەبێتە 500 هەزار دینار و 100 هەزار دینار دەرماڵەی بارگرانی ژیانیان بۆ دەچێتە سەر، بەمەش دەبێتە 600 هەزار دینار.
- ئەوانەی مووچەیان لە ملیۆنێک کەمتر بێت 100 هەزار دینار دەرماڵەی بارگرانی ژیانی بۆ دەبەسترێت.
- ئەوانەی ژمارەی ساڵانی خزمەتی زۆر بێت مووچەی زیاد دەکات و ئەوەی ساڵانی خزمەتی کەم بێت مووچەکەی کەم دەبێتەوە.
باکگراوند: ڕۆژی 21-1-2025 وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاری دا لەمەودوا ئەوانەی لە وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین دەبن، بەگوێرەی یاسای خانەنشینی سەربازی ژمارە 3ـی ساڵی 2010 دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی نانەوتی مانگی شەشی ئامادە کردووە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبادی داوا دەکات گرفت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دروست نەکرێت
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا داوای گۆڕینی پلەی وەزیفی زیاتر لە پێنج هەزار فەرمانبەری کوردستان دەکات
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە پەشیمان دەبێتەوە